ناسا

ئاژانسێکی سەربەخۆی سەر بە حکوومەتی فیدڕاڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
(لە NASAەوە ڕەوانە کراوە)

بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەییی فڕینناسی و بۆشایی (بە ئینگلیزی: National Aeronautics and Space Administration) ناسراو بە ناسا (بە ئینگلیزی: NASA) ئاژانسێکی سەربەخۆی سەر بە حکوومەتی فێدراڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و بەرپرسی بەرنامەی بۆشاییی سیڤیل، توێژینەوەی فڕینناسی، و توێژینەوەی بۆشاییی ئەو وڵاتەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەییی فڕینناسی و بۆشایی
National Aeronautics and Space Administration
NASA logo.svg
نیشانی ناسا
NASA seal.svg
مۆری ناسا
ناوبڕناسا
NASA
دروشمFor the Benefit of All
(«بۆ کەڵکی ھەمووان»)
دامەزران٢٩ی حوزەیرانی ١٩٥٨
جۆرزانستی
شوێن
زمانی فەرمی
ئینگلیزی
سکرتێری گشتی
ڕۆبێرت لایتفووت
بوجە
(١٩٫٥ میلیارد $)
وێبگەhttp://www.nasa.gov
لێدوانمۆری ناسا

ناسا لە ١٩٥٨دا دامەزراوە، جێی لێژنەی ڕاوێژکاریی نەتەوەیی بۆ فڕینناسی (ناکا)ی گرتەوە. بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی ٢٢ میلیارد دۆلاری ئەمریکی بووە.[ژێدەر پێویستە] ئاژانسی ناسا مەزنترین ئاژانسی بۆشایییە لە جیھاندا.

پرۆژەی میرکۆریدەستکاری

بەھۆی ئەو بەرنامەی میرکۆرییەوە ناسا توانی نزیکببێتەوە لەوەی گەشتەکانی خۆی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بزانن ئایا لە توانای مرۆڤدا ھەیە لە بۆشایی ئاسماندا بژی. بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە لە بەشە جیاجاکانی سووپادا، چەند کەسێک دیاری کرا بۆ پشتگیری کردن لە ناسا. لە ئاکامی ئەو ھاریکاری و ھەماھەنگییەی لە نێوان سوپاو ئاژانسی ناسادا ھەبوو توانیان لە ٥ی ئایاری ١٩٦١ دا یەکەمین گەشتی ئاسمانیی ئەمریکایی رێک بخرێت و کەشتیوانێکی ئاسمانی بەناوی ئالان شیپارد لە سەر کەشتی ئاسمانیی فریدۆم بۆماوەی ١٥ خولەک لە بۆشایی ئاسماندا بمێنێتەوە، پاشان لە گەشتێکی دیکەدا لە رۆژی ٢٠ ی شوباتی ١٩٦٢دا جۆن کلینن بۆ ماوەی ٥ کات ژمێر بەدەوری زەویدا بە ھۆی کەشتی فریند شیپەوە بسورێتەوە، لە پاش چەند گەشتێکی دیکەی بەردەوام توانرا بەرنامەی ئەپۆلۆ بەمەبەستی گەشتی سەر مانگ رێکبخرێت.

پرۆژەی ئەپۆلۆدەستکاری

لە پاش چەند گەشتێکی یەک لە دوای یەکی کەشتی ئەپۆلۆ مرۆڤ توانی پێبخاتە سەر ووی مانگ و زانیاری تەواو لە بارەی مانگەوە دەستبکەوێت. ئاژانسی ناسای ئەمریکایی توانیویەتی چەند توێژینەوەو گەشتێکی دیکەش بۆ ھەسارەی مەریخ و زوھرە و مشتەری و ئۆرانۆس و نیبتۆن ڕێک بخات بەھۆی چەند کەشتییەکی دیکەوە کە رۆبۆت و تەکنەلۆژیای زیرەک بەکار ھاتووە لە میانەی ئەو گەشتانەدا، ھەتا ئێستا ناسا توانیویەتی چەند کەشتییەکی جۆر بەجۆر رەوانەی بۆشای ئاسمان بکات بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری وەرگرتن لە گەردوون و بۆشای ئاسمان و ھەسارەکان. لە پاش ناردنی کەشتییە ئاسمانییەکانی وەک ئەپۆلۆ و کۆلۆمبۆس کە لە سالاَنی ١٩٨١ دا بەکار دەھاتن. دواترین گەشت و کارەکانی ناسا لە ئێستادا بریتیە لە ناردنی کەشتی لێکۆڵەرەوەی فۆنێکس بۆھەسارەی مەریخ و توانیویەتی گەلێک زانیاری بە سوود سەبارەت بە ژینگەی ئەو ھەسارەیە رەوانەی زەوی بکاتەوەو لە داھاتوودا کەڵک و خزمەتێکی گەورە بە مرۆڤایەتی بگەیەنێت

مێژوودەستکاری

دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە ٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ دا مانگی دەستکردی سپوتنکی١ی رەوانەی بۆشایەکانی ئاسمان کرد، ئەمریکا تووشی شۆک بوو و سپۆتنکی یەکیان بە شۆکی سپۆتنک لەقەڵمدا. لەبەر ئەوە ھەستیان کرد لە بواری ئاسمانیدا لە دواوەن. کۆنگرێسی ئەمریکا ھەستی بەترسێکی زۆر کرد، بۆیە لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٨ دەستی کرد بە جێبەجێکردنی بەرنامەی میرکوری.

سەرچاوەکاندەستکاری