یەڵدا عەباسی

گۆرانیبێژی کوردی خۆراسان

یەڵدا عەباسی (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ لە شاری شیرڤانی خۆراسانی باکوور) گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنێکی کوردی لەدایکبووی خۆراسانە.

یەڵدا عەباسی
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٨٧-١٢-٠٢) ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٦ ساڵ)
شیرڤان، خوراسان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ژەنیار
وێبگەwww.yaldaabbasi.com

ژیاننامە دەستکاری

یەڵدا عەبباسی لە ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ لە شاری شیرڤانی خوراسانی باکوور لەدایک بووە. لە تەمەنی یازدە ساڵیدا دووتارژەنی دەست پێکرد. فاتمە ئیسمائیلیان، دایکی یەڵدا، ناسراو بە گوڵچیھرە لە ھونەرمەندانی ڕادیۆ تەلەڤیزیۆنی پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوو. دایکی ڕۆڵێکی گرینگی ھەبووە لە سەرکەوتنیدا و بەردەوام پشتگیری لێ کردووە و لە ساڵی ١٩٩١ یەکەم ئەزموونی مۆسیقای یەڵداش ھەر لە تەمەنی چوارساڵیدا لە شانۆیەکی موزیکاڵ لە گرووپەکەی دایکیدا بوو و لەوێدا لە ڕۆڵی پوورە بەرسوورکە بە فارسی «خالە سوسکە» گۆرانی دەوت.

یەکەم ئەلبومی خۆی بەناوی «کووات» واتە «با» لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ھونەرمەند موحسێن میرزادە بڵاو کردەوە و دەنگی خۆی بە جیھان ناساند. ئامانجی یەڵدا ناساندنی چاند و ھونەری خوراسان بە جیھانە.

ئەلبومەکان دەستکاری

  • کووات لەگەڵ موحسێن میرزادە (٢٠١٠)
  • حەسرەتی دیدار لەگەڵ ھۆمای مەستان
  • بزن و شوان لەگەڵ پەرواز ھۆمای

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری