یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨

یەکێتیی سۆڤیەت یەکێک بوو لە وڵاتە بەداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨، کە یارییەکانی لە ١٧ی ئەیلوول تا ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.[١]ئەمە دوایین بەشداری ئەم وڵاتە بوو پێش ھەڵوەشاندنەوەی لە ساڵی ١٩٩١. ٤٨١ پێشبڕکێکار، (٣١٩ پیاو و ١٦٢ ژن)، بەشدارییان لە ٢٢١ یاری کرد لە ٢٧ وەرزشدا.[٢] وەرزشوانانی یەکێتیی سۆڤیەت توانیان بۆ جاری شەشەم و کۆتا جار پلەی یەکەم بەدەست بھێنن پاش کۆکردنەوەی ٥٥ مەدالیای زێر و ١٣٢ مەدالیا لە کۆی گشتی مەدالیاکان.[٣] لەم کاتەی ئێستا ٤٨ مەدالیا زێرەکەی چین لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨، ١٢١ مەدالیای گشتی ئەمریکا لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ نزیکترین ئەنجامن لەم ئەنجامەی وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٨ تۆماریان کرد. ھەروەھا پلەی چوارەمدایە بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین مەدالیای زێر و کۆی گشتی مەدالیاکان لە یەک ئۆڵۆمپیادی ھاوینە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Seoul 1988 Olympic Games | Summary, Athletes, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-26.
  2. ^ "Soviet Union at the 1988 Seoul Summer Games | Olympics at Sports-Reference.com". web.archive.org. 2020-04-17. Retrieved 2022-08-30.
  3. ^ Bohlen, Celestine (1988-01-12). "SOVIETS TO COMPETE IN SEOUL OLYMPICS". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN 0190-8286. Retrieved 2022-08-30.
  4. ^ "Seoul 1988 Olympic Games | Summary, Athletes, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-30.