یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤


یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ کۆتا یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ ، وەرزی ٥٩ی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، و وەرزی ٢٢ بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی یانەکانی پاڵەوانی ئەوروپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا .[١]

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤
بەشێکە لەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتپورتوگال
جێئیستادیۆ دا لوز
لە پێشیاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣
لە دواییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥
کاتی ڕوودان٢٤ی ئایاری ٢٠١٤
یانە بەشداربووەکانئەتلەتیکۆ مەدرید، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
براوەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
ناوبژیوانBjörn Kuipers
تۆمارکردنی گۆڵەکانDiego Godín، سێرجیۆ ڕامۆس، گارێس بەیل، مارسێلۆ ڤیێرا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یارییەکە ڕۆژی شەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ لە یاریگای ئیستادیۆ دا لوز لە شاری لیسبۆنە لە پورتوگال لە نێوان یانەی ڕیاڵ مەدریدی و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەچوو. ئەمە پێنجەمین یاریی کۆتایی بوو کە دوو تیپیی هەمان کۆمەڵە بگەن بەیەک،هەروەها دووەم یاریی کۆتایی بوو کە دوو یانەی ئیسپانی و یەکەم یاریی کۆتاییی دوویانەی هەمان شاربوو کە ڕووبە ڕووی یەکبنەوە. ڕیال مەدرید دوای کاتی زیادکراو یارییەکەی بە ئەنجامی٤-١ بردەوە، گۆڵەکانی لە ڕێگای گاریس بەیڵ و مارسێلۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمارکران، ئەمەش دوای ئەوەی لە خولەکی ٩٣دا بە سەری سێرجیۆ ڕامۆس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە پاش گۆڵەکەی دیێگۆ گۆدینی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گێمی یەکەمدا . بەم ئەنجامە یانەی ڕیال مەدرید نازناوی ١٠هەمین بەدەستهێنا .[٢][٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Real Madrid 4-1 Atletico Madrid». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2023-06-06 ھێنراوە.
  2. ^ «Real Madrid vs. Atletico Madrid - Football Match Summary - May 24, 2014 - ESPN». ESPN.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Chasing the Decima: Real Madrid's journey to the 2014 UEFA Champions League final | Goal.com». www.goal.com (بە ئینگلیزی). ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

دەستکاری