ئیستادۆ دا لویز یاریگایەکی تۆپی پێیە کە تایبەتە بە یانەی بەنفیکا کە دەکەوێتە شاری لیسبۆنی پایتەختی پورتوگال. لە ٢٥ی ئەیلوول ی ٢٠٠٣دا کراوەتەوە وە یەکەم یاری کە تێیدا ئەنجام درا یاری نێوان بەنفیکا و ناسيۆناڵ مۆنتيڤيديۆ بوو. ئەم یاریگایە توانی گرتنی ٦٥،٦٤٧ هاندەر هەیە. وە لە ٢٠ی ئازار ی ٢٠١٢دا ئەم یاریگایە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپاەوە دیار کرا بۆ ئەنجام دانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٣-١٤.

وێنەی پانۆرامایی یاریگای ئیستادۆ دا لویز لەشاری لیسبۆن