ھەڵوەشانە گەورەکە (بە ئینگلیزی: The Big Rip) ئەمە یەکێکە لەو بیردۆزانەی کە پشت بە «وزەی تاریک» و گەورەبوون و کشانە بێ کۆتایی و بەردەوامەکەی گەردوون دەبەستێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی خۆی، وای دادەنێت بەھۆی ئەوەی کە گەردوون بەردەوام بێ کۆتایی لە فراواندایە، گەلەئەستێرەکان، ھەسارەکان، ئەستێرەکان و ماددەکان (دواتر ھەموو ئەو ئەتۆمانەشی کە ماددەیان پێکھێناوە) چیتر لەتوانایاندا نامێنێت کە خۆیان پێکەوە بگرن، بۆیە ھەڵدەوەشێن. ئەم بیردۆزەیە دەڵێت کە ئەگەر چڕییەکەی گەردوون کەمتربێت لە چڕی گرنگ (چڕی گرنگ ئەو چڕییەیە کە گەردوون تێیدا بە یەکسانی دەمێنێتەوە و پێکھاتووە لەو سنوورەی کە تێیدا یان گەردوون بەردەوام فراوان دەبێت یانیش بەسەر خۆیدا دەتەقێتەوە)، فراوانبوونی گەردوون بەردەوام دەبێت، لە پاڵیشیدا بڵاوبوونەوە خێراکەی کە گەلەئەستێرەکان ھەڵدەوەشێنێت ھەر بەردەوام دەبێت. ئەگەر ھاتوو کاتێک چڕییەکەی گەردوون یەکسان بوو لەگەڵ چڕی گرنگ، کشان و فراوانبوونەکەی ھەر بەردەوام دەبێت، بەڵام وردە وردە بە تێپەڕبوونی کات کەمتر دەبێتەوە. لە کۆتاییدا، ئەگەر چڕی گرنگ گەورەتر بێت لە چڕییەکەی گەردوون، فراوانبوونەکەی گەردوون دەوەستێت و ھەموو ئەو ماددانەی کە لە گەردووندا ھەن لە خاڵێکدا بە یەکەوە کۆ دەبنەوە و بەرەو یەک ڕادەکێشرێن. ئەمەش دەبێتە ھۆی ڕوودانی تاکڕاکێشان و دەبێتە ھۆی دووبارە دروستبوونەوەی تەقینەوە گەوەرەکەی کە لەسەرەتاوە گەردوونی دروست کردووە. بەپێی ڕۆبێرت کاڵدوێڵ، ئەگەر ھاتوو ئەم سیناریۆ لەناوبەرە بەسەر ھەموو ئەوانی تردا سەربکەوێت و ڕاست دەربچێت، لە دەورووبەری ٢٢ بلیۆن ساڵی تر ڕوودەدات، تاکو ئەو کاتە خۆری ئێمە بووە بە زەبەلاحی سوور و زەوی لەناوبردووە، دواتریش بووەتە شەموولەیەکی سپی. بەڵام وای دادەنێین کە زەوی لە کڵپە و پلە بەرزەکەی خۆر دەرباز بووە، ٣٠ خولەک پێش ئەوەی دووبارە تەقینەوە گەورەکە ڕووبداتەوە، زەوی بە خۆیدا دەتەقێتەوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Big Rip". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 15ی تەممووزی 2021. Retrieved 27ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)