ھەژیر میھرئەفرووز
گۆرانیبێژی ئێرانی
ھەژیر میھرئەفرووز (بە فارسی: هژیر مهرافروز، لەدایکبووی ١٩٧٩) گۆرانیبێژ و ژەنیاری کوردی خەڵکی ئێرانە.
لە ساڵی ١٩٧٩ لە بنەماڵەیەکی ناوداری یارسان لە سەحنەی کرماشان لە دایک بووە. ھەژیر خوشکەزای سەید خەلیل عالینەژاد ھونەرمەندی بەناوبانگی یارسانە. ھەر لە منداڵییەوە فێری مۆسیقای ئایینی و کۆنی ئێرانی و ژەندنی ئامێرەکانی تەمبوور و تار و دیوان بووە. پاشان ئامێرە ڕۆژئاواییەکانیش وەک پیانۆ و گیتاریش فێر بووە. کاری ھونەریی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە بە دامەزراندنی «گرووپی ئایان» دەست پێ کرد.[١] ساڵی ٢٠١٢ وەک ژەنیار و گۆرانیبێژ بەشداری کردووە لە میھرەجانی «لۆکارنۆ فۆلک» لە وڵاتی سویسرا.[٢]
ئەلبۆمەکان
دەستکاریزۆربەی بەرھەمەکانی ئایینی و عیرفانین و زۆر لە شیعرەکانی مەولانای ڕۆمی کەڵکی وەرگرتووە.[٣]
- «دل قلندر» (٢٠٠٨)
- «آیان» (٢٠٠٩)
- «گدازهها» (٢٠٠٩)
- «من خانه نمیدانم» (٢٠١٤)
- «لامی» (٢٠١٤)
- «آمدهام که سر نهم» (٢٠١٧)[٤]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ http://www.locarnofolk.ch/index.php?page=hazhir-mehrafrouz-2 ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://mehrnews.com/news/2384088/مقابله-با-مصادره-شدن-نام-مولانا-خواننده-موسیقی-مقامی-به-قونیه
- ^ https://mehrnews.com/news/4028979/آلبوم-آمده-ام-که-سر-نهم-منتشر-شد-شنیدن-یک-اثر-دیجیتالی