ھەستانەوەی سوارچاکی تاریکی
ھەستانەوەی سوارچاکی تاریکی (بە ئینگلیزی: The Dark Knight Rises) فیلمێکی سووپەرھیرۆیە لە ساڵی ٢٠١٢ لە دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلان کە لەگەڵ جۆناتان نۆلان برای سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە و چیرۆکەکەی لەگەڵ دەیڤید ئێس گۆیەر داڕێژاوە.[١] لەسەر بنەمای کارەکتەری دی سی کۆمیکس باتمان داندراوە، کۆتا قۆناغە لە سێبەری سوارچاکی تاریکی نۆلان، و درێژەی سوارچاکی تاریکی (٢٠٠٨). لەم فیلمەدا کریستیان بەیل ڕۆڵی بروس واین / باتمان دەگێڕێت و شانبەشانی ئان ھاتوەی و گاری ئۆڵدمان و تۆم ھاردی و مۆرگان فریمان و ماریون کۆتییارد و جۆزێف گۆردۆن-لیڤیت و مایکل کەین. دوای ھەشت ساڵ لە ڕووداوەکانی فیلمی سوارچاکی تاریکی, تیرۆریست بەین بروس واین ناچار دەکات ڕۆڵی خۆی وەک باتمان دەستپێبکاتەوە و شاری گۆتام لە لەناوچوونی ئەتۆمی ڕزگار بکات.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/8/83/Dark_knight_rises_poster.jpg)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "The Dark Knight Rises". Turner Classic Movies. United States: Turner Broadcasting System. Archived from the original on July 2, 2018. Retrieved May 14, 2018.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەستانەوەی سوارچاکی تاریکی تێدایە. |