ماریۆن کۆتیار (لە دایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٧٥)[١] خانمەکتەر، ھۆنراوەنووسی گۆرانی و ژینگەدۆستی فەڕەنسییە.[٢] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، یەک جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، خەڵاتێکی فیلمی ئەورووپی ھەروەھا دوو جاریش خەڵاتی سیزار. لە ساڵی ٢٠١٠، مێدالیای ڕێزلێنانی ھونەریی لەلایەن حکوومەتی فەڕەنسا پێدراوە.

ماریۆن کۆتیار
بە فەرەنسی: Marion Cotillard
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٩-٣٠) ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
پاریس، فەڕەنسا
باوکJean-Claude Cotillard
دایکNiseema Theillaud
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Guillaume Canet
زمانی زگماکیفەڕەنسی
پیشەئەکتەر
پەروەردەDepartmental Conservatory of Orleans
دەستپێکی چالاکی١٩٨٢
ئامێری مۆسیقاگیتار
شاکارەکانLa Vie en Rose، Two Days, One Night
وێبگە

ماریۆن لە ساڵی ١٩٩٣، بۆیەکەمینجار لە زنجیرەیەکی ئینگلیزی بەناوی Highlander دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٩٤، لە یەکەم فیلمیدا بەناوی ئەو کوڕەی دەیەوێت ماچ بکرێت (The Story of a Boy Who Wanted to Be Kissed) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٨، لە فیلمێکی فەڕەنسی بەناوی تاکسی بەشداربوو، ئەم فیلمە وایکرد کە ماریۆن بەناوبانگبێت، کە بەھۆیەوە پاڵێوراوکرا بۆ بردنەوەی خەڵاتی سیزار. لە ساڵی ٢٠٠٤، بەشداریکرد لە فیلمی A Very Long Engagement، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی سیزاری پێدرا.

لە ساڵی ٢٠٠٧، بۆ ئەو ڕۆڵگێڕانە سەرەکییەی لە فیلمی La Vie en rose پێشکەشیکرد، ئەوا خەڵاتەکانی سیزار، بافتا و گۆڵدن گلۆب پێدرا، ھەربەھۆی ھەمان فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٣][٤] تاکوو ئێستا یەکەم خانمە ئەکتەرە کە بەھۆی فیلمێک، بە زمانی فەڕەنسی ئەو خەڵاتەی پێبدرێت.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Marion Cotillard- Biography". Yahoo! Movies. Archived from the original on 29 April 2014. Retrieved 14 May 2013.
  2. ^ "'Inception' Star Marion Cotillard's other new film". Greenpeace. 22 July 2010. Retrieved 2 February 2014.
  3. ^ Staff, Reuters (2008-02-25). "Marion Cotillard wins Oscar for best actress". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  4. ^ "Oscars 2015: 10 of Marion Cotillard's Most Memorable Roles". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2015-02-19. Retrieved 2021-02-16.
  5. ^ Schoenbrun, Dan. "Marion Cotillard, Oscar Award Winning Actress, to Receive Career Tribute at IFP's 22nd Annual Gotham Independent Film Awards". Independent Filmmaker Project. Retrieved 13 January 2015. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.