ھێرشی سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین

ھێرشی سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین ھێرشێک بوو بۆ سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لایەن لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لە ١٧ی شوباتی ١٩٩٩دا لە دوای گیرانی سەرۆکی پارتەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا. لە ھێرشەکەدا ھێزە پارێزەرەکانی باڵیۆزخانەکە تەقەیان لە لایەنگرانی پەکەکە کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و ١٤ی تریش برینداربوون.[١]

هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین
ڕێکەوت17 شوبات 1999
ناوچەکونسوڵخانەی ئیسرائیل، بەرلین، ئەڵمانیا
ئاراستەکان52.4836°N 13.2888°E
جۆرناڕەزایەتی، تێکدان، هەوڵی هەڵکوتانە سەر
پاڵنەرتۆڵەسەندنەوەی گوماناوی موساد تێوەگلانی لە گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجالان
Organised byلایەنگرانی پەکەکە
مردنەکان3
برینداربووان14

پێشەکی دەستکاری

لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە، ناچار بوو سووریا بەرەو مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەجێبھێڵێت، بەڵام لەوێ ڕێگای پێنەدرا بمێنێتەوە، دواتر بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ھەڵھات، ئەگەرچی حکوومەتی ئیتالیا نەیویست ڕێگە بە ئۆجەلان بدات بمێنێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی یاسایییەوە نەیاندەتوانی ڕادەستی تورکیای بکەن چونکە لەوێ ئەگەری ھەبوو ڕووبەڕووی سزای لە سێدارەدان ببێتەوە. دوای ئەوەی ڕێگەی پێنەدرا بچێتە وڵاتانی ئەڵمانیا و ھۆڵەندا و فەڕەنسا، لە ١ی شوباتی ١٩٩٩ دا ئۆجەلان چووە یۆنان. ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دا بە دیل گیرا لەلایەن ڕێکخراوی ھەواڵگریی نیشتیمانی تورکیاوە و بە ھاوکاری یۆنان لە کاتێکدا لە باڵیۆزخانەی یۆنانەوە دەگوازرایەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری نایرۆبی. ئەگەرچی بەفەرمی ئاشکرا نەکراوە بەڵام دەگوترێت سی ئای ئەی و مۆساد بەژداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون.[٢]

ھێرشەکە دەستکاری

خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە جیھاندا دەستیپێکرد لە دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دەستگیرکردنی ئۆجەلان لەلایەن ڕێکخراوی ھەواڵگریی تورکیاوە لە کینیا. ٥٥ بۆ ٢٠٠ لایەنگری پەکەکە بە پارچە شیشی ئاسنینەوە لە ڕۆژی ١٧ی شوبات ھێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بەرلین و مۆسادیان تۆمەتبار کرد بە یارمەتیدانی حکوومەتی تورکیا لە دەستگیرکردنی ئۆجەلاندا. دوای ئەوەی خۆپیشاندەران توانییان ھێڵەکانی پۆلیس تێپەڕێنن و بچنە ناو بینای کونسوڵخانەکە، ھێزە پارێزەرەکانی ئیسرائیل تەقەیان لە ھێرشکەرەکان کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و ١٤ کەس برینداربوون. دواتر پۆلیسی ئەڵمانیا ٣٠ لایەنگری پەکەکەی دەستگیرکرد و ناوچەکەیان بەڕووی خەڵکیدا داخست لە کاتێکدا ھەلیکۆپتەرەکان بەسەر بینای کۆنسوڵخاندا دەسوڕانەوە.[٣]

کاردانەوەکان دەستکاری

  •   بێنیامین نێتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئیسرائیل بەرگری لە وەڵامدانەوەی ھێزەکانی باڵیۆزخانەکە کرد و گوتی خۆپیشاندەران ھەوڵیان دابوو چەکێک لە یەکێک پارێزەرانی باڵیۆزخانەکە بستێنن. دوای ھێرشەکە ئیسرائیل پاسەوانی ھەموو باڵیۆزخانەکانی لە جیھاندا توندکردەوە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "3 KURDS SHOT DEAD BY ISRAELI GUARDS AT BERLIN PROTEST". Nytimes.com. 1999-02-18. Retrieved 2016-12-16.
  2. ^ By TIM WEINERFEB. 20, 1999 (1999-02-20). "U.S. Helped Turkey Find and Capture Kurd Rebel". Nytimes.com. Retrieved 2016-12-16.
  3. ^ From the Associated Press. "Three Kurds killed in Berlin shootout". The Guardian. Retrieved 2016-12-16.
  4. ^ "Attack on Israeli Consulate in Berlin". mfa.gov.il. 17 February 1999. Retrieved 2019-01-28.