ھۆزان سەرحەد
سولێمان ئالی دۆخان ناسراو بە ھۆزان سەرحەد (ماوەی ژیان: ٢٤ی تەمموزی ١٩٧٠ تاکوو ٢٢ی تەمموزی ١٩٩٩) گۆرانیبێژ، مامۆستا و گەریلا بوو. ھۆزان ھەر لەمندالییەوە خولیای میوزیکی ھەبوو، بەشی مۆسیقای لە ئیزمیر خوێند. لەساڵی ١٩٩١، ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خاتوونێک بەناوی یەڵدز و لەھەمان ساڵ بەیەکەوە نزیکدەبنەوە لەڕێبازی پەکەکە. لەسالی ١٩٩٧، لەسەر کووژرانی چەند ھاوڕێیەکی ھونەرمەندی لەھەولێر ئەوا سترانێک بەناوی ھەولێر بڵاودەکاتەوە و کە بەیەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکان ھۆزانی سەرحەد دادەنرێت.[١] لە ساڵی ١٩٩٩، لەوکاتەی دەچێتە بۆتان بۆ تۆمارکردنی بەرھەمێک لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا دەکووژرێت.[٢]
ھۆزان سەرحەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٤ی تەمموزی ١٩٧٠ |
مەرگ | ٢٢ی تەممووزی ١٩٩٩ | (٢٨ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | کورد |
پیشە | ھونەرمەند، مامۆستا و گەریلا |
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ھێشتا (ھەولێر) ی ھۆزان سەرحەد لەنێو گوێچکەی گەنجان دەزرینگێتەوە..![بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ھاوپشتی، ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٩ نووسراوە.
- ^ شەھید سەرحەد ئەو ھونەرمەندەی تا ئێستاش لە دڵی باشوردا زیندووە ٤ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنیوس سەمیرا شەھابی، , ٢٢ی تەمموزی ٢٠١٩ نووسراوە
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |