ھایدە سەفی یاری لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٠ مۆنتێرێکی ئێرانیە، سەفی یاری لە ساڵی ١٩٩٠ دەستیکرد بە مۆنتاژ کردنی فیلم و یەکەم فیلمی ناوی کچی کەنار زۆلکاوەکە بوو، سەفی یاری بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی فەجری وەرگرت بۆ مۆنتاژکردنی فیلمی ئاژانسی شوشەکان، سەفی یاری ساڵی دواتریش سەرکەوتنی بەدەستھێنایەوە و بۆ جاری دووەم خەڵاتی فەجری وەرگت بۆ مۆنتاژکردنی فیلمی قردێلەی سور.

ھایدە سەفی یاری

ھایدە سەفی یاری لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
لەدایکبوون (١٩٦٠-٠٥-٠٦) ٦ی ئایاری ١٩٦٠ (تەمەن ٦٣ ساڵ)[١]
شاری گورگان
نەتەوە ئێران
پیشەمۆنتێر، دەنگ ھەڵگر
چالاکبوون١٩٩٠ - ئێستا
کارە ناودارەکان
لانتووری، تووڕە نیم، فرۆشیار
ھاوسەرمیھران حافز
مناڵ(ەکان)سپێدە
خەڵاتەکانپێنج خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر

ھایدە سەفی یاری مۆنتاژی بەشێک لە گرنگترین فیلمە فارسیەکانی کردووە لەوانیش فرۆشیار و جیابوونەوەی نادر لە سیمین و کیسەڵەکانیش دەفڕن و لانتووری[٢]

خەڵاتەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری