ھاوپەیمانی بەرەو چاکسازی

ھاوپەیمانی بەرەو چاکسازی یان ھاوپەیمانی سائیرون بۆ چاکسازی ھاوپەیمانییەکی ھەڵبژاردنی عێراقە کە بۆ خۆکاندیدکردن لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠١٨ پێکھێنراوە. پێکھاتە سەرەکییەکانی بریتین لە حیزبی ئیستیقامە کە سەر بە ڕەوتی سەدری و حیزبی شیووعیی عێراق و پێنج حیزبی دیکەیە.

ھاوپەیمانی بەرەو چاکسازی
دامەزران٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨
وڵاتعێراق

لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوودا سەدرییەکان کوتلەی ئەحراریان بەڕێوەدەبرد و ٣٤ کورسییان بەدەستھێنا. سەرەتا پشتگیریان لە حکوومەتی حەیدەر عەبادی کرد و بەھا ئەعرەجی وەک یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکوەزیران کاری دەکرد. بەڵام دواتر ھاوپەیمانییەکە کشایەوە و ناڕەزایەتییان دژی گەندەڵی حکوومەت و تائیفەگەری سازکرد و ھەڵیانکوتایە سەر خودی ئەنجومەنی نوێنەران.

سەرچاوەکان

دەستکاری