هاوسەرگیریی مسیار ( بە عەرەبی: زواج المسيار‎) جۆرێکە لە گرێبەستی هاوسەرگیری کە هەندێک لە موسڵمانانی سوننە ڕێگەی پێدەدەن. ئەو ژن و مێردەی بەم شێوەیە یەکتریان گرتووە توانای ئەوەیان هەیە دەستبەرداری هەندێک مافی هاوسەرگیری وەک پێکەوە ژیان، مافی ژن بۆ پارەی نیشتەجێبوون و نەفەقە و مافی مێرد بۆ ماڵەوە و دەستڕاگەیشتن دەستبەردار بن. زۆرجار ئەم کارە لە هەندێک وڵاتی ئیسلامیدا بەکاردەهێنرێت بۆ دانپێدانانی یاسایی بەو ڕەفتارانەی کە ئەگەرنا ڕەنگە لە ڕێگەی هاوسەرگیری کاتی و گرێبەستییەوە بە زینا هەژمار بکرێن.[١]

یاسایی بوون دەستکاری

هاوسەرگیری مسیار لە یاسادا لە چوارچێوەی ڕێسا گشتیەکانی هاوسەرگیریدا جێی دەبێتەوە، بە مەرجێک تەنها هەموو مەرجەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری شەرعی جێبەجێ بکات، واتە:

  • ڕێککەوتنی هەردوولا
  • دوو شایەتحاڵی یاسایی ( شایەتیدەر) .
  • پێدانی مارەیی بەو بڕەی هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون
  • نەبوونی ماوەی دیاریکراو بۆ گرێبەستەکە
  • هەر مەرجێکی تایبەت کە هەردوو لایەن ڕێککەوتوون لەسەری بیخەنە ناو گرێبەستەکەوە و لەگەڵ یاسای هاوسەرگیری موسڵمانان بگونجێت

بەڵام هەندێک لە زانا و ڕێکخراوە سوننەکان بە تەواوی دژایەتی چەمکی هاوسەرگیری مسیاریان کردووە . [٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Al-Qaradawi, Yusuf : Misyar marriage". Archived from the original on 2011-01-04. Retrieved 2018-02-02.
  2. ^ "Prostitution Legalized". CIF INTERNATIONAL ASSOCIATION. Archived from the original on 2013-07-11. Retrieved 2013-06-16. ١١ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.