ھاربڕ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی گەرمک، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

ھاربڕ
Harbr
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای پێنجوێن
ناحیەناحیەی گەرمک
بەرزایی
١٥١٢ مەتر (٤٬٩٦١ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

ناو دەستکاری

لەم گوندەدا کانی بەرد ھەیە، کە بەم بەردانە دەڵێن بەردی ھاڕین، بەردی ھاڕین بەردی بەرداشی ئاش و دەستاڕە، لە کانی بەردەکان ئەم بەردانەیان بڕیووە و لەوەوە ناوەکەی ھاتووە و بووەتە ھاربڕ.[٣]

جوگرافیا دەستکاری

ھاربڕ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سوورێن، بانە و لە باشوور لەگەڵ گوندی کانی دارۆخان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ھەرمێ دۆڵ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کانی ژاژ.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری