عەبدولوەھاب بەرغەش حوسێن ناسراو بە ھابە (ماوەی ژیان: ١٩٤٥ لە گەڕەکی پیریادی-شۆریجەی کەرکوک تاوەکوو ١٧ی ئابی ٢٠٠١)[١] مەقامبێژ و گۆرانبیژی دیاری شاری کەرکووکە. ھابە زۆربەی مەقام و گۆرانییەکانی بەزمانی تورکمانی (قۆریات) بوون، بەڵام زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن لەخێزانێکی کورد لەدایکبووە.[٢] لە شەستەکان دەستیکرد بە تۆمارکردنی بەرھەمەکانی لەڕێگای کاسێتەوە، لەساڵانی نەوەدەکان ناوبانگێکی باش لە عێڕاق و تورکیا پەیداکرد، ھابە خاوەن سەدان کاسێت و تۆماری دەنگییە.[٢] لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی ھونەرمەند دانیشتن و کۆنسێرتی کردووە لەوانە مشکۆ، ناسری ڕەزازی، حەمە جەزا، مەرزیە فەریقی و کازم ساھر.[٣] لەساڵی ٢٠٠١، ھابە لە بانگێشتێکی ناسر ڕەزازی کۆنسێرتێک لە سلێمانی لەگەڵ ناسر و مەرزیە سازدەکەن، دواتر کە ڕژێمی بەعس بەوەدەزانن کۆنسێرتەکە بۆ پێشمەرگەبووە ئەوا لێپرسینەوە لەگەڵ ھابە دەکەن.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ھــــــــابە... کەرکوکییەکی تواوە لەناو ئاواز و گۆرانییدا". مەکتوب. عەلی ئاراس. Archived from the original on 30ی Decemberی 2019. Retrieved 15ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا "ھابە؛ دەنگێکی کوردیی… ناوبانگێکی تورکمانیی". کەرکووک ناو. کاروان ساڵحی. August 17, 2017 at 9:54 am. Retrieved 15ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  3. ^ ئ ا "ھابە؛ دەنگێکی کوردیی… ناوبانگێکی تورکمانیی". دواڕۆژ. ھابە؛ د. ھابە؛. Retrieved 15ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)[بەستەری مردوو]