گەڕاندنەوە یان تێمپەرکردن (بە ئینگلیزی: Tempering) چارەسەرێکی گەرمیە و بەکاردێت بۆ بەرزکردنەوەی قایمی داڕشتە ئاسنیەکان. بۆیە بەم پڕۆسەیە دەگوترێ گەڕاندنەوە چونکە زۆرجار دوای پڕۆسەی کوینچ کردن دێت بۆ ئەوەی بەشێک لە ڕەقیەتی ماددەکە دابەزێنرێت. لەم پڕۆسەیەدا، ماددەکە گەرم دەکرێ بۆ پلەی گەرمیەک کە نزمتر بێت لە خاڵی شلۆق، وە بۆ ماوەیەک دەھێڵدرێتەوە و پاشان لە ھەوادا سارد دەکرێتەوە. پلەی گەرمی ھەڵبژێردراو دیاری دەکات چ بڕێک لە ڕقیەتی مادە کەم ببێتەوە. ئەم پلەی گەرمی نزمترە لە پلەی گەرمی یوتێکتۆید و پێش ئەوەیە کە ماددەکە بچێتە ناو فەیزی ئەوستێنایت. ھەروەھا پێکھاتەی ماددەش یەکێکە لە فاکتەرە گرنگەکان. بۆ نمونە کەرەستە ڕەقەکەن لە پلەی گەرمی بەرز و سپرینگ لە پلەی گەرمی بەرز پڕۆسەی تێمپەر کردنی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.

گەڕاندنەوەی جیاواز لە ماددەیەک دا کە بۆتە ھۆی پێدانی چەند ڕەنگێکی جیاواز
وێنەیەکی مایکڕۆیی لە فەیزی مارتێنسایت کە بە ھۆی کوینچ کردنەوە بەرھەم ھاتوە. مارتێنسایت ڕیقیەتی زۆر بە ماددە دەدات ھەروەھا ناسک دەبێت لەبەرامبەر شکان. دوای کوینچ ماددەکە تێمپەر دەکرێ بۆ ئەوەی بەشێک لە مارتێنسایت دەگۆڕێت بۆ مارتێنسایتی تێمپەرکراو (کە ھەندێ فەیزی دووەم دروست دەبن لەناو مارتێنسایتدا)، بەم ھۆیەشەوە ماددەکە نەرم دەبێت.

سەرەتایەک دەستکاری

پڕۆسەی تێمپەر کردن بەشێکە لە چارەسەری گەرمی کە بۆ ئەو ماددانە دەکرێت کە پێکھاتەی ئاسنیان تێدایە. بە ھۆی ئەم پڕۆسەیەوە ڕەقیەتی ماددەکە کەم دەبێتەوە و ماددەکە قایم تر دەبێت. لە بەرامبەریش دا نەرمیەتی ماددە زیاد دەکات، کە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی شکانی ماددە. تێمپەر کردن بە گشتی دوای پڕۆسەی کوینچ کردن دێت کە بە ھۆیەوە ماددەکە زۆر ڕەق دەردەچێت. پلەی گەرمیەکە بە جۆڕێک ھەڵدەبژێردرێ کە لە ژێر پلەی گەرمی شلۆق بێت. لەم پلەی گەرمیەدا، دوو فەیزی ماددەی پۆڵا، بە ناوەکانی سمینتایت و فێریت، دەگۆڕدرێن بۆ فەیزی ئەوستێنایت (بۆ زانینی زیادتر لەسەر ئەم فەیزانە پێویستە ھێڵکاری ئاسن-کاربۆن ببینیت لە نێوان پلەی گەرمی - پێکھاتە). پلەی گەرمی بەرزتر لە فەیزی ئەوستێنایت بەکەڵک نایەت.

کۆنتڕۆڵ کردنی پلەی گەرمی و کات، دوو خاڵی گرنگن بۆ ھاوسەنگ کردنی تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ماددە. پلەی گەرمی نزم دەبێتە ھۆی ئاسودە کردنی ماددەکە لە فشاری ناوخۆیی و کەم کردنەوەی شکانی ماددەکە، بەڵام ڕەقیەتی ماددەکە بە بەرزی دەمێنێتەوە. تێمپەر کردن لە پلەی گەرمی بەرز دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ڕەقیەتی و فیدا کردنی چەند تایبەتمەندیەکی وەک بەھێزی و توانای کشان، لەبەرامبەردا لاستیکی (توانای کشان و گەڕانەوە بۆ شێوەی یەکەم) و پلاستیکی (توانای قوپان) ماددە زیاد دەکەن.

لە ئەمە دۆزراوەتەوە کە ھەندێ لەو داڕشتانە کە توخمی کڕۆم و مۆلیبدێنیۆمی تێدەکرێ، ڕەقیەتیان بەرز دەبێتەوە لە پڕۆسەی تێمپەر کردن لە پلەی گەرمی نزم. لەبەر ئەوەی بوونی ئەم دوو توخمە لە داڕشتەی پۆڵادا بەھەمان شێوەی کوینچ دەبێتە ھۆێ زیاد کردنی ڕەقیەتی داڕشتەی پۆڵا، ئەم داڕشتانە پێیان دەڵێن پۆڵای مارجینینگ.[١]

لە پۆڵا کاربۆنیەکان دا، پڕۆسەی گەڕاندنەوە دەبێتە ھۆی دروست بوونی پەیکەرە مایکڕۆییەک لەناو فەیزی مارتێنسایت، کە پێی دەگوترێ مارتێنسایتی تێمپەر. بۆ بەدەست ھێنانی ڕەقیەتی یەکسان یا جیاواز لە ناو ماددەی پۆڵادا، جۆری ئەنجامدانی پڕۆسەکە گرنگە.[٢]

مێژوو دەستکاری

گەڕاندنەوە پڕۆسەیەکی دێرینە. نمونەیەکی کۆنی ئەم پڕۆسەیە بریتیە لە تەورێک کە لە ساڵانی ١٢٠٠ بۆ ١١٠٠ ی پێش زایین دۆزراوەتەوە.[٣] ئەم پڕۆسەیە بەکارھاتوە لە ئاسیاوە بۆ ئەورووپا و ئەفریقیا. زۆر تەکنیکی جیا بەکار ھاتوە لە کوینچ کردن وەک: ساردکردنەوەی کتوپڕی ماددەکە لە ناو میز، خوێن، جیوە و قوڕقوشم. زۆر جار تێمپەر کردن لەگەڵ کوینچ کردن تێکەڵ کراوە و جاریش وابوە کە تێمپەر کردن لەجیات کوینچیش بە کار ھاتوە. تا لە ساڵی ١٨٨٩، زانا ویلیام چاندلەر ڕۆبێرت ئەوستن (Sir William Chandler Roberts-Austen) مەقالەیەکی نوسی و ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئەو زەمەنەش لە لایەن نوسەرە مەزنەکانیش ئەم ووشەیە بە ھەڵە بەکار ھاتۆتەوە. ئەو ڕایگەیاند کە من ئەم ووشەیە لەجیات نەرم کردن بەکار دێنم.[٤]

ووشە ناسی دەستکاری

لە کانزاناسی دا چەندین ووشە و دەستەواژە ھەیە کە زیرجار بەتێکەڵی بەکار دێن، بەڵام لە واتادا زۆر جیاوازن. بۆ نمونە: قاییمی، بەھێزی، ڕەقی و .. ھتد. بۆیە پێویستە ھەر کامیان بەجوانی پێناسە بکرێن و تایبەتمەندیە فیزیاییەکانیان ڕوون بکرێتەوە. ھەندێ لەو زاراوانە لە خوارەوە باس کراون:

  • قاییمی (strength یا rigidity): بریتیە لە بەرگری لەبەرامبەر شیوانی شێوەکەی یا دڕان و پاچە بوون. تا ئێستاش ئەم ھێندە فیزیاییە بەتەنھایی لە ناو کانزاناسیدا ناڕوونە، بەم ھۆیەشەوە چەند لقێکی لێجیابۆتەوە. یەکەمیان، ھێزی کارامە (yield strength)، واتا توانای بەرگە گرتنی ماددە لەبەرامبەر فیشاری دەرەکی بێ ئەوەی توشی قوپان بێت. دووەمیان، بریتیە لە ھێزی کشان (Tensile strength)، واتا توانای ماددە لەبەرامبەر لێکتر کشان پێش ئەوەی توشی پچڕان بێت. سێیەمیان، بریتیە لە ھێزی بڕین (Shear strength)، واتا بەرگەگرتن لەبەرامبەر بڕین. چوارەمیان، بریتیە لە ھێزی پەستاوتن (compressive strength)، واتا بەرگری ماددە لەبەرامبەر بچوک بوونەوە بە ھۆی ھێزی دەرەکی.
  • بەھێزی (Toughness): بەرگری لەبەرامبەر شکان کە بە تاقیکردنەوەی چارپی (Charpy test) پێوانە کردنی بۆ دەکرێت. بە گشتی بە ھێزی زیاد دەکات بە کەم کردنی قاییمی ماددە.
  • ڕەقیەتی (Hardness): زۆرجار ڕەقیەتی لەگەڵ قاییمی تێکەڵ دەکرێ، لەکاتێکدا کە ڕەقیەتی بریتیە لە بەھێزی ڕووی ماددەکە لەبەرامبەر ڕووشان.
  • ناسکی (Brittleness): واتا مەیلی ماددە بۆ شکان. ناسکی ماددە زیاد دەکات بە کەم بوونەوەی بەھێزی ماددە. ھەروەھا فیشاری ناوەکیش یەکێک لە ھۆکارەکانی شکانە.
  • شێوە گرتن (Plasticity): توانای شێوە وەرگرتن و قوپان بە بێ ئەوەی بگەڕێتەوە شێوەی یەکەمی. ئەم تایبەتمەندیە ھاوشێوەی نەرمیەتی ماددەیە.
  • لاستیکی (Elasticity): توانای گەڕانەوە بۆ شێوەی یەکەم دوای ئەوەی پەستانی خرایەسەر. واتا دوای لێک کشان، بادران و پەستان دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی یەکەم جار. لاستیکی ماددە بە پێچەوانەوە دەگۆڕێ لەگەڵ ھاوکۆلکەی یۆنگ.
  • پارێزراوی لەبەرامبەر داخوران (Wear resistance): ھەندێ جار ھاو واتایە لەگەڵ ڕەقیەتی. ئەم ھێندە بە واتای توانای بەرگە گرتن لەبەرامبەر داماڵین، شیت شیت بوون، و داخوران.
  • لێکنەترازانی پەیکەر (Structural integrity): توانای بەرگە گرتن لە ورد بوون لە کاتی شکان.

پۆڵای کاربۆنی دەستکاری

تایبەتمەندیەکانی پۆڵای کاربۆنی زۆر ھەستیارە بە ڕێژەی پێکھاتەکەی. پۆڵا دەتوانێت بە ھۆی پڕۆسەی کوڵاندنەوە زۆر نەرم بکرێت. بە پێچەوانەشەوە، دەشێ زۆر ڕەق و ناسک ببێتەوە وەک شوشە بە ھۆی ئەنجام دانی کوینچ. ھەڵبەت، تەنانەت پۆڵا لە شێوە ڕەقەکەشی دا دوورە لە شکان بە ھۆی بەھێزی ماددەکە، ئەمەش ھۆکاری بەکارھاتنیەتی لە زۆرێک بواری جیادا وەک چەکوش و سوپانە. ئەنجامدانی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی دەبێتە ھۆی نەرم بوونی پۆڵا وە لە ئەنجام دا پێش ئەوەی بە کتوپڕ بشکێت سەرەتا دەقوپێتەوە و شێوەکەی دەگۆڕێ، پاشان دەگاتە ئاستی شکان، بۆ نمونە سپرینگ پێویستە نەم بێت و لێک بکشێ و دوور بێت لە شکان.

زۆر جار پڕۆسەی گەڕاندنەوە سودی لێدەبینرێ بۆ شوێنی لەحێم کردن بۆ ئەوەی ڕەھا بێت فیشاری ناوخۆیی کە بە ھۆی پڕۆسەی لەحێم کردن تێیدا دروست بوە.[٥]

پۆڵای کوینچ کراو دەستکاری

گەڕاندنەوە زۆر جار بەکار دێت بۆ پۆڵا بە شێوەیەک کە گەرم دەکڕی بۆ پلەی گەرمیەکی موناسیب و پاشان سارد دەکرێتەوە بە شێوەی کوینچ بۆ ناو ناوەندێکی وەک ئاو، ڕۆن یا بایەکی بە ھێز.

پۆڵای نۆڕماڵە کراو دەستکاری

پۆڵای لەحێم کراو دەستکاری

کوینچ و گەڕاندنەوەی ناوخۆیی دەستکاری

ئاسنگەر دەستکاری

پڕۆسەی گەڕاندنەوە بۆ یەکەم جار لەلایەن ئاسنگەرەکانەوە بەکار ھاتوە. لە ئەنادۆڵ (تورکیا) دوازدە ھەزار ساڵ پێش زایین ئەم تەکنیکەیان بەکار ھێناوە. لە سەردەمانی زوو کە زانستی کانزاناسی نەبوو، لەڕێی ئەزمون و ھەڵە دەگەیشتن بە ئەنجامێکی تەواو.

گەڕاندنەوە بۆ بەدەست ھێنانی ڕەنگی جیاواز دەستکاری

کاتێک ڕووی پۆڵا بە جوانی پۆڵیش (جەلایی) بکرێت و خاوێن بکرێتەوە، ژەنگی ئاسن دروست دەبێ کاتێک پلەی گەرمی بەرز دەکرێتەوە. ھەرچەند پلەی گەرمی بەرزتر بێتەوە ئەو چینە ئەستورتر دەبێت. لەگەڵ ئەوەی کە ژەنگی ئاسن ڕێ بە تێپەڕ بوونی ڕووناکی نادات، بەڵام ئەو چینە تەنکە بەشێک لە ڕوناکی پێدا تێدەپەڕێت. پاشان ڕووناکیەکە لە سەر و خواروی ئەم چینە دەدرێتەوە و بەیەکەوە دیاردەیەکی فیزیایی دروست دەکەن بە ناوی بەیەکداچوون (Interference) کە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی ڕەنگ لەسەر ماددەکە. بە ھۆی ئەستووربوونی ئەم چینە ژەنگە ڕەنگی جیاواز دروست دەبن. بە ھۆی بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی ڕەنگەکان لە زەردی کاڵ دەگۆڕێ بۆ قاوەیی، پاشان بۆ مۆر، و پاشان بۆ ڕەنگی شین. ئەم ڕەنگانە لە پلەی گەرمی زۆر تەیبەت بەرھەم دێن بۆیە پێویستە بابای ئاسنگەر گەرمیپێوێک بەکار بێنێت کە زۆر ورد بێت. چەند پلەی گەرمیەک لە خوارەوە ئاماژەیەن پێ کراوە:

 
گەڕاندنەوە بۆ بەدەست ھێنانی چەند ڕەنگێکی جیاواز لە پلەی گەرمی تایبەت.
  • زەرد: ١٧٦ پلەی سەدی
  • ڕەنگی کایی ڕووناک: ٢٠٥ پلەی سەدی (بە کار دێت لە دڕێڵێ بەردشکاندن، مشاری ئاسن بڕین)
  • ڕەنگی کایی تاریک: ٢٢٦ پلەی سەدی
  • قاوەیی: ٢٦٠ پلەی سەدی (بە کاردێت لە چەکوش، سەرە دڕێڵ)
  • مۆر (ئەرخەوانی): ٢٨٢ پلەی سەدی (بەکار دێت لە کەرەستەی نەشتەرگەری، موکێش)
  • شینی تاریک: ٣١٠ پلەی سەدی (بەکار دێت لە جەڕنافیز و سوپانە)
  • شینی کاڵ: ٣٣٧ پلەی سەدی (بە کاردێت لە سپرینگ و مشاری بڕینی دار)
  • خۆڵەمێشی-شین: ٣٧١ پلەی سەدی
 
گەڕاندنەوەی جیا لە شمشێرێک. لێوارەکانی بەجۆرێ گەڕاندنەوەی بۆ کراوە کە ڕەقترە و ناوەڕاستەکەی لە شێوەی سپرینگی و نەرمە بۆ ئەوەی توانای نوشتانەوەی ھەبێ و زوو نەشکێ.

تێمپەرکردنی جیاواز دەستکاری

کوینچی پچڕاو دەستکاری

ئەوستێمپەر کردن دەستکاری

مارتێمپەر کردن دەستکاری

تایبەتمەندیە فیزیاییەکان دەستکاری

کەم کردنەوەی نەرمیەتی دەستکاری

داڕشتەی پۆڵاکان دەستکاری

ئاسنی تواوە دەستکاری

گەڕاندنەوەی سپی دەستکاری

گەڕاندنەوەی ڕەش دەستکاری

ڕەق کردنی داڕشتەکان بە ھۆی نیشتن دەستکاری

لە ساڵانی ١٩٠٠ ی زاینیەوە ئەم پڕۆسەیە ھاتۆتە کایەوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Steel metallurgy for the non-metallurgist By John D. Verhoeven - ASM International 2007 Page 99-105
  2. ^ The Medieval Sword in the Modern World By Michael 'Tinker' Pearce - 2007 Page 39
  3. ^ Tool steels By George Adam Roberts, George Krauss, Richard Kennedy, Richard L. Kennedy - ASM International 1998 Page 2
  4. ^ Roberts-Austen By Sir William Chandler Roberts-Austen, Sydney W. Smith - Charles Griffin & Co. 1914 Page 155-156
  5. ^ Steel metallurgy for the non-metallurgist By John D. Verhoeven - ASM International 2007 Page 99-105