جی تی ئەی ٦
(لە گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل ٦ (ناونیشانی کاتی)ەوە ڕەوانە کراوە)
گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل ٦ (بە ئینگلیزی: Grand Theft Auto VI) لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمزەوە پەرەی پێدەدرێت. ئەمە بەشی ھەشتەمی زنجیرەی سەرەکی زنجیرە یارییەکانی گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل دوای جی تی ئەی ٥ و شازدەھەمین یاری ئەم زنجیرەیە. دوای چەندین ساڵ لە قسە و باس و دزەپێکردن، ڕۆکستار پشتڕاستی کردەوە کە یارییەکە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ لە قۆناغی پەرەپێداندایە. گرتە ڤیدیۆیییەکانی وەشانی تەواونەکراو لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە شێوەی ئۆنلاین دزەپێکرا، کە بە یەکێک لە گەورەترین دزەپێکردنەکان لە مێژووی پیشەسازی یارییە ڤیدیۆیییەکان وەسفکرا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Grand Theft Auto VI»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣.
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ئۆتۆمۆبیل
- دەروازەی پۆلیس
- دەروازەی ھۆڵیوود
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جی تی ئەی ٦ تێدایە. |