گەورەترین ژمارەی سەرەتایی ناسراو
گەورەترین ژمارەی سەرەتایی ناسراو یان گەورەترین ژمارەی خۆبەشی ناسراو (بە ئینگلیزی: Largest known prime number) بە گەورەترین ژمارەیەکی تەواو دەوترێت کە دەزانین سەرەتایییە. ئیقلیدس سەلماندی ژمارە سەرەتایییەکان بێکۆتان، کەوایە ھەمیشە ژمارەیەکی سەرەتایی بوونی ھەیە کە لە ژمارە سەرەتایییەکەی پێش خۆی گەورەترە. زۆربەی ماتماتیکزانان کاتێکی زۆر تەرخان دەکەن بۆ دۆزینەوەی گەورەترین ژمارەی سەرەتایی و زۆر جار لە لایەن دامەزراوەی سنووری ئەلکترۆنیکی (Electronic Frontier Foundation) خەڵاتێک دیاری دەکرێت بۆ ئەو کەسەی گەورەترین ژمارەی سەرەتایی بدۆزیتەوە. گەورەترین ژمارەی سەرەتایی کە تا کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دۆزراوەتەوە بریتییە لە ٢٨٢٬٥٨٩٬٩٣٣ − ١ ژمارەیەکە بە ٢٤٬٨٦٢٬٠٤٨ ڕەنووس. .[١]
کورتەمێژوو
دەستکاریزۆرێک لە گەورەترین ژمارە سەرەتایییە ناسراوەکان ژمارەی مێرسێنن؛ لە نێوان ١٠ گەورەترین ژمارە سەرەتایییە ناسراوەکان تا کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، ٦ ژمارەیان، ژمارەی مێرسێن بوون. دواھەمین ١٣ گەورەترین ژمارەی سەرەتایییەکان کە دۆزراونەتەوە مێرسێن بوون. ژمارەی ڕەنووسەکانی گەورەترین ژمارەی سەرەتایی ناسراو لە ساڵی ١٩٩٩ لە یەک میلیۆن تێپەڕی و ئەو کەسەی ژمارەکەی دۆزییەوە، خەڵاتێکی ٥٠٬٠٠٠ دۆلارییان پێ بەخشی.[٢] لەم خشتەی خوارەوەدا گەورەترین ژمارە سەرەتایییەکان و ساڵی دۆزینەوەیان پێرست کراون. لێرەدا M بریتییە لە فانکشنی مێرسێن کە بەم شێوە پێناسە دەکرێت.
ژمارە | ژمارەی ڕەنووسەکان | ساڵ (زایینی) |
---|---|---|
M١٢٧ | ٣٩ | ١٨٧٦ |
| ٧٩ | ١٩٥١ |
M٥٢١ | ١٥٧ | ١٩٥٢ |
M٦٠٧ | ١٨٣ | ١٩٥٢ |
M١٢٧٩ | ٣٨٦ | ١٩٥٢ |
M٢٢٠٣ | ٦٦٤ | ١٩٥٢ |
M٢٢٨١ | ٦٨٧ | ١٩٥٢ |
M٣٢١٧ | ٩٦٩ | ١٩٥٧ |
M٤٤٢٣ | ١٬٣٣٢ | ١٩٦١ |
M٩٦٨٩ | ٢٬٩١٧ | ١٩٦٣ |
M٩٩٤١ | ٢٬٩٩٣ | ١٩٦٣ |
M١١٢١٣ | ٣٬٣٧٦ | ١٩٦٣ |
M١٩٩٣٧ | ٦٬٠٠٢ | ١٩٧١ |
M٢١٧٠١ | ٦٬٥٣٣ | ١٩٧٨ |
M٢٣٢٠٩ | ٦٬٩٨٧ | ١٩٧٩ |
M٤٤٤٩٧ | ١٣٬٣٩٥ | ١٩٧٩ |
M٨٦٢٤٣ | ٢٥٬٩٦٢ | ١٩٨٢ |
M١٣٢٠٤٩ | ٣٩٬٧٥١ | ١٩٨٣ |
M٢١٦٠٩١ | ٦٥٬٠٥٠ | ١٩٨٥ |
| ٦٥٬٠٨٧ | ١٩٨٩ |
M٧٥٦٨٣٩ | ٢٢٧٬٨٣٢ | ١٩٩٢ |
M٨٥٩٤٣٣ | ٢٥٨٬٧١٦ | ١٩٩٤ |
M١٢٥٧٧٨٧ | ٣٧٨٬٦٣٢ | ١٩٩٦ |
M١٣٩٨٢٦٩ | ٤٢٠٬٩٢١ | ١٩٩٦ |
M٢٩٧٦٢٢١ | ٨٩٥٬٩٣٢ | ١٩٩٧ |
M٣٠٢١٣٧٧ | ٩٠٩٬٥٢٦ | ١٩٩٨ |
M٦٩٧٢٥٩٣ | ٢٬٠٩٨٬٩٦٠ | ١٩٩٩ |
M١٣٤٦٦٩١٧ | ٤٬٠٥٣٬٩٤٦ | ٢٠٠١ |
M٢٠٩٩٦٠١١ | ٦٬٣٢٠٬٤٣٠ | ٢٠٠٣ |
M٢٤٠٣٦٥٨٣ | ٧٬٢٣٥٬٧٣٣ | ٢٠٠٤ |
M٢٥٩٦٤٩٥١ | ٧٬٨١٦٬٢٣٠ | ٢٠٠٥ |
M٣٠٤٠٢٤٥٧ | ٩٬١٥٢٬٠٥٢ | ٢٠٠٥ |
M٣٢٥٨٢٦٥٧ | ٩٬٨٠٨٬٣٥٨ | ٢٠٠٦ |
M٤٣١١٢٦٠٩ | ١٢٬٩٧٨٬١٨٩ | ٢٠٠٨ |
M٥٧٨٨٥١٦١ | ١٧٬٤٢٥٬١٧٠ | ٢٠١٣ |
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «GIMPS Project Discovers Largest Known Prime Number: 2٨٢٬٥٨٩٬٩٣٣-١». Mersenne Research, Inc. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Electronic Frontier Foundation, Big Prime Nets Big Prize.
سەرچاوەکان
دەستکاری- Largest Known Prime
- Electronic Frontier Foundation: Cooperative Computing Awards
- Chris Caldwell The largest known primes[بەستەری مردوو]
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |