گەلەگورگ (بە لاتین: Gele gurg) یەکەم فیلمی درامیی کوردییە، لە دەرھێنانی تەیفوور بەتحایی، کە لە ئەلمائاتای کازاخستان و لە چوارچێوەی کۆمەڵەی سینەماکارانی کورد بەرھەم ھاتووە و ساڵی ١٩٩٠ کارکردن لەسەری تەواو بووە؛ بیرۆکە و نێوی فیلمەکە لە چیرۆکی گەلەگورگی حسێن عارف وەرگیراوە، ھەڵبەت دەستکارییەکی زۆریشی تێدا کراوە.[١] لە فیلمەکەدا دەنگی ڕۆڵی ڕووناک، مەرزیە فەریقییە و ئەو ئەرکی دووبڵاژەکەی لە ئەستۆ بووە.[٢]

گەلەگورگ
دەرھێنەرتەیفوور بەتحایی
ئەسخات ئاشرادۆڤ
بەرھەمھێنەرمەھدی ئومێد
نووسینمەھدی ئومێد
سەرچاوەی چیڕۆکگەلەگورگی حسێن عارف
چەشنی فیلمدراما
ڕێکەوتی دەرچوون١٩٩٠
ماوەی فیلم٤٥ خولەک
زمانکوردیی ناوەندی

چیرۆک دەستکاری

ژن و پیاوێک لەگەڵ دوو کچەکەیان لە ناوچەیەکی چۆڵکراودا دەژین و لە ھەوڵی ئەوەدان خۆیان لەو چۆڵەوانییە ڕزگار بکەن؛ لە شەوێکی ساردی زستان، لەناو بەفر و بۆراندا گەلەگورگ گەمارۆی ماڵەکەیان دەدەن و ھێرش دەکەنە سەریان..[٣]

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • دارا: مەھدی ئومێد
  • ڕووناک: ئانا سامۆخینا
  • دڵنیا: زارینا فلیت
  • سەیران:ساشا سامۆخینا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ڕوانگە. "ڕوانگە: ھەڤپەیڤین لەگەڵ تەیفوور بەتحایی". ڕوانگە.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "فیلمی سینەمایی گەلەگورگ، یەکەمین فیلم بە زمانی کوردیی لە دەرەوەی کوردستان". بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "مێژووی یەکەمین فیلمی کوردی کە بە زمانی کوردی دەدوێت". www.peyserpress.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)