گێرڵ ئین ڕێد

گۆرانیبێز-گۆرانینووسێکی نەرویژی

ماری ئولڤن ڕینگھایم (بە نەرویژی: Marie Ulven Ringheim، لەدایکبووی ١٦ی شوباتی ١٩٩٩) ناسراو بە گێرڵ ئین ڕێد (بە ئینگلیزی: Girl in Red) گۆرانیبێژ-گۆرانینووس و بەرھەمھێنەرێکی تۆماری نەرویژییە. تۆمارە درێژخایەنە سەرەتایییەکانی بەشی ١ (٢٠١٨) و بەشی ٢ (٢٠١٩) لە ژووری نووستنەکەیدا تۆمار کراون و گۆرانیی سەبارەت بە ڕۆمانس و تەندروستیی دەروونی تێدایە. گۆرانییەکانی لە ڕێگەی ئەیواڵ بڵاو کردووەتەوە، یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆییی خۆی بە ناوی ئەگەر بم توانیبایە بێدەنگی بکەم (٢٠٢١) بڵاو کردووەتەوە، سەرکەوتنی ڕەخنەگرانە و بازرگانییانەی بەدەست ھێنا، و سێ خەڵاتی گرامیی نەرویژی لەنێویاندا ئەلبوومی ساڵی بردەوە.

گێرڵ ئین ڕێد
گێرڵ ئین ڕێد لە ٢٠١٩
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونماری ئولڤن ڕینگھایم
لەدایکبووی (١٩٩٩-٠٢-١٦) ١٦ی شوباتی ١٩٩٩ (تەمەن ٢٥ ساڵ)
ھۆرتن، نەرویژ
چەشنەکانئیندی پۆپ
پیشە(کان)
  • گۆرانیبێژ-گۆرانینووس
  • بەرھەمھێنەری مۆسیقا
ئامێرەکان
  • گۆرانیبێژی
  • گیتار
  • پیانۆ
  • سینتسایزەر
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٧–ئێستا
کۆمپانیاکانئەیواڵ
وێبگەworldinred٫com Edit this at Wikidata

گێرڵ ئین ڕێد لەلایەن پەیپەر وەک ئایکۆنێکی کویر ئاماژەی پێ دراوە،[١] و لەلایەن نیویۆرک تایمز بە «یەکێک لە زیرەکترین و ورووژێنەرترین گۆرانیبێژ-گۆرانینووسەکان کە لە جیھانی مۆسیقای گیتاردا کار دەکات» وەسف کراوە.[٢] لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، ھەریەکە لە تاکەگۆرانیی «دەمەوێت ببم بە کچەھاوڕێکەت» (٢٠١٧) و «لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە» (٢٠١٨) لە ئەمریکا بڕوانامەی زێڕیان بەدەست ھێنا.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ماری ئولڤن ڕینگھایم[٣][٤] لە ١٦ی شوباتی ١٩٩٩ لە شارۆچکەی ھۆرتنی نەرویژ لەدایک بووە.[٥] لەگەڵ خوشکەکانی و دایک و باوکە جیابووەوەکەیدا گەورە بووە،[٦] و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تریپڵ جەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھۆرتنی بە «بێدەنگ و تا ڕادەیەک وەڕەسکەر» وەسف کردووە.[٧] دایکی لە بواری تەکنەلۆژیادا کار دەکات و باوکی پۆلیسە.[٢] باپیرەی دەی توانی گیتار و پیانۆ بژەنێت؛ سەرەڕای ئەوەش، لە ماڵەوە بەبێ ئامێری مۆسیقی گەورە بووە.[٨] لە قۆناغی ئامادەییدا، ماری بەر لەوەی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بە گیتار و گۆرانینووسین ئاشنا بێت، حەزی لێ بوو ببێتە مامۆستا.[١] ماری یەکەم گیتاری خۆی وەک دیاری کریسمس لە ٢٠١٢ لە باپیرەی وەرگرتووە، بەڵام ھەتاوەکوو ٢٠١٣ دەستی بە ژەنینی نەکردووە، دوای ئەوەی ئارەزووی یاریکردنی فینگەربۆردی نەما.[٧] شانازی بە باپیرەیەوە دەکات کە بووەتە ھۆی ئەوەی ئارەزووی مۆسیقای ھەبێت.[٧] ماری لە ژووری نووستنەکەیەوە خۆی فێری ژەنینی گیتار، پیانۆ و بەرھەمھێنانی مۆسیقا کردووە.[٩] سەرەتا بە نووسین و بڵاوکردنەوەی مۆسیقای نەرویژی دەستی پێ کرد و پلانی خوێندنی مۆسیقای دانا، بەڵام ھەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوو کە دەبێتە مۆسیقاژەن.[١]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

ماری ئێستا نیشتەجێی ناوچەی گرێنەرلۆکای ئۆسلۆیە. خۆی وەک گەی و کویر دەناسێنێت.[١٠] بەرھەمھێنانی مۆسیقا و گۆرانینووسینی لە خوێندنگەی ھونەرەکان، ڕاگەیێنی و تەکنەلۆژیای وێستەرداڵز ئۆسلۆ خوێندووە.[٢] ماری لە ٢٠٢١دا ئاشکرای کرد کە تووشی پەشێویی وەسواسی-ناچارەکی و پەشێویی دڵەڕاوکێی گشتی بووە.[١١]

دیسکۆگرافی دەستکاری

ئەلبوومی ستۆدیۆیی دەستکاری

تۆماری درێژخایەن دەستکاری

  • بەشی ١ (٢٠١٨)
  • بەشی ٢ (٢٠١٩)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "Meet Girl in Red: The Queer Artist Writing Teen Love Songs - PAPER". www.papermag.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-01.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ ئ ا ب Caramanica, Jon (2019-03-27). "She's Becoming the Gay Musical Role Model She Never Had". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-01-01.
  3. ^ Ringheim, Marie Ulven. "ASCAP Ace Search". American Society of Composers, Authors and Publishers (ASCAP). Archived from the original on 6 March 2013. Retrieved 29 August 2019.
  4. ^ TheDirtyHarry, "11. Marie Ulven Ringheim v.s. Fabian Kronsteiner", یووتیووب, archived from the original on 4 January 2020, retrieved 17 November 2019
  5. ^ Trendell, Andrew (2020-01-03). "The Big Read – Girl In Red: "World domination. That's what I want"". NME (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-01.
  6. ^ Nast, Condé (٢٠١٩-٠٩-٠٢). "Girl In Red's Music is Touching, Gorgeous, and Unabashedly Queer". Them (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-01.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ ئ ا ب "GIRL IN RED: from a Norwegian bedroom to beyond". triple j (بە ئینگلیزی). ٢٠١٩-١٠-١٨. Retrieved 2023-01-01.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "A teenage queer icon for queer teenagers, Marie Ulven is breaking out of the bedroom as girl in red". The Line of Best Fit (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-01.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "Neu Recommended (Girl In Red, SCALPING, NOV3L & more)". DIY (بە ئینگلیزی). 2019-03-25. Retrieved 2023-01-01.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ Girl in Red [@_girlinred_] (29 October 2020). "For those who need to know:" (Tweet) – via Twitter.
  11. ^ "girl in red: "There's some crazy shit going down on this album"". DIY (بە ئینگلیزی). 2021-01-21. Retrieved 2023-01-01.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری