لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە

گۆرانییەکی ٢٠١٨ی گێرڵ ئین ڕێد

«لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە» (بە ئینگلیزی: We Fell in Love in October) گۆرانییەکی گۆرانیبێژ-گۆرانینووسی ئیندی ڕۆکی نەرویژیی گێرڵ ئین ڕێدە.[١] لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا بە شێوەی تاکەگۆرانیی لەگەڵ «لەبیری بکە» بڵاو کرایەوە. گۆرانییەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا پلەی ١٤ی لە چارتی گۆرانییەکانی ھۆت ڕۆکی ئەمریکادا بەدەست ھێنا.[٢] ئەو کچە لاوەی کە لە کلیپەکەدا لەگەڵ گێرڵ ئین ڕێددا دەرکەوتووە مینا ڕۆدالە.[٣]

« لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە »
بەرگی «{{{ناو<includeonly>|{{{ناو|{{PAGENAME}}}}}</includeonly>}}}»
تاکەگۆرانی لە لایەن گێرڵ ئین ڕێد
ناوی ئینگلیزیWe Fell in Love in October
بڵاوبوونەوە٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ماوە٣:٠٤
بڵاوکەرەوەئەیواڵ
ھۆنراوەنووسماری ئولڤن
بەرھەمھێنەرماری ئولڤن
ڤیدیۆکلیپ
"لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە" لە یووتیووب

لە ٢٠٢٢دا، گێرڵ ئین ڕێد گۆرانیی «تشرینی یەکەم بەسەرمدا تێپەڕی»ی وەک پاشینەی گۆرانیی «لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە» بڵاو کردەوە.[٤]

ئەم گۆرانییە، و لەگەڵ گۆرانیی «کچان»ی ھەمان ھونەرمەند، بە شێوەیەکی بەرفراوان لەنێو بازنەکانی کویردا، بەتایبەتی کۆمەڵگەی لێزبیەن، بە سروودی ھاوڕەگەزخوازان دادەنرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Unterberger, Andrew; Unterberger, Andrew (2020-10-14). "Girl in Red's 'We Fell in Love in October' Gets October Bump, Records Best-Ever Streaming Week". Billboard (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-02.
  2. ^ "Girl In Red's "we fell in love in october" video is cute as shit". The FADER (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-02.
  3. ^ "girl in red – we fell in love in october - Epic Heroes Entertainment Movies Toys TV Video Games News Art". Epic Heroes Entertainment Movies Toys TV Video Games News Art (بە ئینگلیزی). 2020-06-01. Retrieved 2023-01-02.
  4. ^ Nast, Condé (2022-10-14). "Girl in Red Releases New Song "October Passed Me By"". Pitchfork (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-02.