گۆڕەشار ڕۆمانێکی کوردی و شەشەمین بەرھەمی سەید قادر ھیدایەتییە، کە ساڵی ٢٠٢٠ و لە جەرگەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن چاپەمەنیی خانییەوە بڵاو کرایەوە.[١][٢] گۆڕەشار، ساڵی 2024یش بۆ دووهەمین جار، چاپ و بڵاو بووەتەوە.[خانی ١]

گۆڕەشار
نووسەرسەید قادر ھیدایەتی
دانەری بەرگئەسرین کاکی
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
بڵاوبوونەوە٢٠٢٠ و 2024
بڵاوکەرەوەچاپەمەنیی خانی
جۆری کتێبچاپ
لاپەڕەکان٢٠٨

ئازاد جگە لەوەیکە گورچیلەکانی لەکار کەوتوون و تا ئەوکاتەی گورچیلەی نوێی دەست دەکەوێت، دەبێت هەفتەی چەند کەڕەت دیالیز بکرێت، لە دەرەوەی ماڵ زمانیش دەگرێت و ناتوانێت بە جوانی قسان بکات؛ بەڵام بەردەوام لە مێشکی خۆیدا لەگەڵ ماریا قسان دەکات و ژیانی خۆی بۆ دەگێڕێتەوە تاوەکوو ببێتە کەسایەتیی سەرەکیی ڕۆمانەکەی کە ناوی گۆڕەشارە.

کەسایەتییەکان

دەستکاری
  • ئازاد
  • ماریا
  • نیشتمان
  • سەیران
  • خاڵە خەفوور
  • دایک (سۆعدا)
  • ئاغا (ناسر)
  • ئاغای سەلیمی
  • سەعدوڵڵا

تایبەتمەندییەکان

دەستکاری

تایبەتمەندیی گۆڕەشار بە پێچەوانەی ڕۆمانەکانی تری نووسەر، چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش نییە، بەڵکوو شێوەگێڕانەوەکەیەتی کە دۆخێکی پێ بەرجەستە کراوە، ھەر بۆیەش بە ڕۆمانێکی «دۆختەوەر» پێناسە دەکرێت[٣]؛ دەقی گۆڕەشار لەسەر مەنەلۆگ ڕۆ نراوە و لە ڕوانگەی یەکەم کەسی تاکەوە دەگێڕدرێتەوە، ڕستەکانی کورت و پچرپچڕ و ناڕێکن؛ زمانەکەی کوردییەکی پاراوە و لە ھەندێک شوێن بەپێی پێویست بن زاراوەی موکریانی تێدا بەکار ھاتووە[٤]؛ خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەی ڕۆمانەکەدا بەردەوام چالاکە، دەبێت دەنگەکان لێک جیا بکاتەوە و ھاوکات ھۆشی بەسەر گۆشەنیگاکانەوە بێت و بزانێت ئەم قسەیە ھی کام کاراکتەرە و وێناشی بکات، چون نە کەسایەتییەکان ناسێنراون و نە ڕاستەوخۆ ڕوون کراوەتەوە ئەوە کێیە دەپەیڤێت.

وەک ڕۆمانێکی مۆدێرن، گۆڕەشار دەروەستی کاتێکی تایبەت نییە، بەڵکوو گێڕانەوەکە لە مابەینی ئێستا و ڕابردوودایە، ھەڵبەت ئەو تایبەتمەندییەش وەک ئاخافتنەکان تێکەڵە و خوێنەر دەبێت خۆی لێکی داتەوە ڕۆمانەکە لەو کاتەدا، لە چ زەمانێکدا سەیر دەکات؛ ھەروەھا وەکوو تایبەتمەندییەکی دیکەی ڕۆمانی مۆدێرن، لە گۆڕەشاردا گێڕانەوەکان زەینین و لەناو مێشکی کەسایەتیی ئازاددا وەدی دێن.[٥]

ڕۆمانەکە خاوەن ڕەھەندی سیاسییە و باسی دۆخی ھەر چوارپارچەی کوردستان و ئێرانیشی تێدا کراوە و بەتایبەتی جەختی کردووەتە سەر پێڕاگەیشتی دەسەڵات و گوزەرانی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە قاڵبی چەمکی تەندروستیدا؛ نووسەر بۆ ئەم مەبەستە، لە ھەندێک شوێن کەڵکی لە «وڕێنە» وەرگرتووە.[٦]

گوتی چی ئەو ژنەتیوە؟ نازانم گوتی بایدیمیر چی؟ گوتی بەڕێز بایدیمیر نازانم کوردستان چییە یان نازانم گوتی کوردستان لەکوێیە؟ شتێکی وای گوت. ئەوەتا. ئەوەتا. ئەوەتا لێرەدایە. لە دڵمدا. ھەزاران جاری دیکەش چاوی لێ بکەمەوە، نازانم بۆ وایە، ھەر چاوی لێ دەکەمەوە لەو ویدۆیە. ئەو ژنەتیوە گوتی نازانم لە خەریتە و نەخشە و گووی تۆ بە ھەموو نەخشە و نازانم چییەکانی دنیا خانم. ڕۆڵە ئازاد ئەو ویدۆیە زوو بسڕەوە، باش نییە. سڕیومەتەوە ئاغا. بەڵام ھەر ناسڕدرێتەوە نازانم بۆ وایە.[٧]

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ڕۆمانی گۆڕەشار لە سەردەمی کوڕۆنادا بڵاو کرایەوە» (بە فارسی). ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ گۆڕەشار
  3. ^ کوردی، ماڵی کتێبی. «بە سووژەکردنی دۆخ؛ شیکارییەک لەسەر ڕۆمانی «گۆڕەشار»». ماڵی کتێبی کوردی.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ کوردی، ماڵی کتێبی. «ڕانانێک بۆ ڕۆمانی گۆڕەشار». ماڵی کتێبی کوردی.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ کوردی، ماڵی کتێبی. «خوێندنەوەیەکی ڕۆمانی «گۆڕەشار»ی سەید قادر ھیدایەتی». ماڵی کتێبی کوردی.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «تەکنیکی نوێکارانەی ڕۆمانی گۆڕەشار». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ گۆڕەشار، سەید قادر ھیدایەتی، ٢٠٢٠


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «خانی» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="خانی"/> نەدۆزرایەوە