گرینچ (فیلم)
گرینچ (بە ئینگلیزی: The Grinch) فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمیدییە و لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە. لە نێو ئەکتەرە دەنگییەکانیدا بێندێکت کامبەرباچ ڕۆڵی سەرەکی ھەیە. چیرۆکی ئەم فیلمە ئەوەیە کە گرینچ دەیەوێت جەژنی کریسمس لە خەڵکی یارۆ کۆدە بدزێت؛ بەڵام لەم کارەدا کێشەی بۆ دروست دەبێت. ئەم ئەنیمەیشنە لە کتێبێکەوە وەرگیراوە کە ناوی ھەمان کارەکتەری لێنراوە.[١]
گرینچ | |
دەرھێنەر | سکۆت مۆزەر |
---|---|
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ |
ماوەی فیلم | ٨٥ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٧٥ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٥٢٦٬٧ ملیۆن دۆلار |
ڕۆڵەکان دەستکاری
- بینیدکت کامبەرباتچ وەک گرینچ
- دێلا سابا وەک سیدنی
- کریس ڕینۆد وەک ماکس
- ستیڤ کوگان وەک لولو ھۆ
- جێنیفر گارنەر وەک بێتی لو ھۆ
- کێلسی گێرمەر وەک مەیجر
دەرھێنان دەستکاری
لە شوباتی ٢٠١٣ ڕاگەیەندرا کە "ئیلومینیشن ئینتەرتەیمێنت" خەریکی پەرەپێدانی فیلمێکی ئەنیمەیشنی سێ ڕەھەندییە کە لە دەرھێنانی یارو چێنی و پیتەر کێندالاند و دەنگی بێندێکت کامبەرباچە.[٢]
بڵاوکردنەوە دەستکاری
سەرەتا بڕیاربوو فیلمەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ نمایش بکرێت، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ وادەی نمایشکردنی گۆڕدرا بۆ ٩ی تشرینی دووەمی 2018.[٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «The Grinch (film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ Cavna, Michael (November 8, 2018). "Do we need another 'Grinch' movie? Some reviews say yes, but others..." The Washington Post. Archived from the original on November 9, 2018. Retrieved November 8, 2018.
- ^ Kit, Borys (February 7, 2013). "'How the Grinch Stole Christmas' Remake in the Works at Universal". The Hollywood Reporter. Archived from the original on June 16, 2018. Retrieved November 11, 2018.
- ^ McClintock, Pamela (January 15, 2014). "Universal Dates Despicable Me 3, New Grinch Who Stole Christmas". The Hollywood Reporter. Archived from the original on May 17, 2021. Retrieved December 22, 2022.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گرینچ (فیلم) تێدایە. |