گرو ھارلێم برونتلاند

گرو ھارلێم برونتلاند (Gro Harlem Brundtland؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٩٣٩) ژنە سیاسەتوانی نەرویژییە، کە لەماوەی ساڵانی (١٩٨١، ١٩٨٦–٨٩، هەروەها ١٩٩٠–٩٦) وەک سەرۆکوەزیرانی نەرویژ کاری کردووە.[١][٢] هەروەها وەک بەڕێوبەری ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی لەماوەی ١٣ی ئایاری ١٩٩٨ تاکوو ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٣ لەسەر کار بووە.

گرو ھارلێم برونتلاند
بە نەرویژیی بۆکمال: Gro Harlem Brundtland
لەدایکبوون (١٩٣٩-٠٤-٢٠) ٢٠ی نیسانی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٤ ساڵ)
Bærum Municipality، نەرویژ
ناوی کاتی لەدایکبوونGro Harlem
باوکGudmund Harlem
ھاوسەرArne Olav Brundtland
پیشەئەکتەر، سیاسەتوان، دیپلۆمات
شوێنی کارکردننەتەوە یەکگرتووەکان
پەروەردەUniversity of Oslo Faculty of Medicine، Harvard T.H. Chan School of Public Health، University of Oslo، زانکۆی ھارڤارد
پلەی ئەکادیمیCandidate of Medicine، Master of Public Health
شوێنی کارئۆسلۆ
ئەندامی حیزبیNorwegian Labour Party
بەشداربووە لەDonostia-San Sebastián International Peace Conference
ئەندامیNorwegian Academy of Science and Letters، Norwegian Association for Women's Rights، Academia Europaea

گرو هارلێم لە بەشی فیزیا خوێندوویەتی، ئەو ئەندامی حیزبی کارێکارانە. لەماوەی ٦ی ئەیلوولی ١٩٧٤ تاکوو ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ بووە وەزیری ژینگەی نەرویژ. لە ماوەی ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٩٢ بووە سەرۆکی حیزبی کرێکاران.

گرو ھارلێم برونتلاند بەهۆی کارەکانی چەند خەڵاتێکی ڕێزلێنانی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٨٨ خەڵاتی ئیندریا غاند پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٦، بووە ئەندامی شاننازی لە ڕێکخراوی نەرویژی بۆ مافەکانی ژنان. لە ساڵی ٢٠١٣، لەگەڵ مەلالە یووسفزای خەڵاتی نێونەتەوەیی کەتەلۆنیای پێدرا.[٣]

لە ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەرنێ ئۆلاڤ برونتلاند کرد. بەیەکەوە چوار منداڵیان بوو؛ یەکێکیان لەدەستدا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Worth, William E., ed. (4 February 1981). "Norway picks prime minister". The Journal Herald. Vol. 174, no. 40. Dayton, Ohio. p. 8 – via Newspapers.com.
  2. ^ Kelly, Thomas A., ed. (14 October 1981). "Socialist Government Resigns in Norway". The Post. Vol. 73, no. 175. West Palm Beach, Florida: Daniel J. Mahoney. p. A13 – via Newspapers.com.
  3. ^ "La nena pakistanesa Malala Yousafzai i l'ex primera ministra noruega Gro Harlem Brundtland, XXV Premi Internacional Catalunya" (بە كاتالۆنی). Ara. 24 May 2013.
  4. ^ regjeringen.no (2011-05-31). "Gro Harlem Brundtland". Government.no (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-01-18.