گۆدزیلا vs. کۆنگ (بە بە ئینگلیزی: Godzilla vs. Kong) فیلمێکی ئەھریمەنی ئەمریکییە لە دەرھێنانی ئادەم وینگارد لە ساڵی ٢٠٢١. درێژەی گادزیلا: پاشای دڕندەکان ساڵی ٢٠١٩ و کۆنگ: دوورگەی ئێسکی سەری ساڵی ٢٠١٧یە، و چوارەم فیلمە لە فیلمی وارنەر برۆس. مۆنستەرڤێرس و دوو ئەھریمەنەکە لە شەڕێکدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. لەم فیلمەدا ئەکتەرانی وەک ئەلێکساندەر سکاشگارد و میلی بۆبی براون و ڕیبێکا ھۆڵ و برایان تایری ھێنری و شۆن ئوگۆری و ئیزا گۆنزالێز و لانس ڕێدیک و جوولیان دێنیسۆن و کایل چاندلەر و دیمیان بیچیر ڕۆڵ دەگێڕن.

گادزیلا دژی کۆنگ
دەرھێنەرئادەم وینگارد
بەرھەمھێنەرماری پارێنت، ئالێکس گارسیا، ئێریک مەکلێود، تۆمۆس تول
نووسینئێریک پێیرسن، ماکس بۆرێنستەین
سەرچاوەی چیڕۆکتێری ڕۆسیۆ
چەشنی فیلمخەیاڵی زانستی، کایجو، ئەکشن
کاستئالێکساندەر سکارسگارد، میلی بۆبی براون، ڕێبێکا ھال، برایان تایری ھێنری، شون ئۆگوری، ئییزا گۆنزالێز، جوولیان دێنیسن، کایل چاندلەر، دێمیان بیچیر
مۆسیقاتۆم ھۆلکێنبۆرگ
وێنەگری سینەماییبێن سێرێسن
ستۆدیۆ(کان)لێجێندەری پیکچەرز، تۆھۆ
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برۆس پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٤ی ئازار ٢٠٢١ (نێونەتەوەیی)، ٣١ی ئازار ٢٠٢١ (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم١١٣ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیمۆنستەرڤێرس
تێچوون١٥٥–٢٠٠ ملیۆن دۆلار
داھات٤٦٨ ملیۆن دۆلار
بەشی پێشووگادزیلا: پاشای دێوەزمەکان (٢٠١٩)
بەشی دواترگادزیلا و کۆنگ: ئیمپراتۆرییەتی نوێ (٢٠٢٤)

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ کۆمپانیای لینجدەری پیکچەرز بەرھەمھێنانی ئەم فیلمەی وەک یەکێک لە پلانەکانی (جیھانی ئەھریمەن) ی کۆمپانیای وارنەر برۆس ڕاگەیاند. ژووری نووسەران لە مانگی ئازاری ٢٠١٧ پێکھێنرا و ئادەم وینگارد لە مانگی ئایاری ٢٠١٧ وەک دەرھێنەر ڕاگەیەندرا. بڕیار بوو فیلمەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نمایش بکرێت؛ بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ە ئەو گرفتانەی بەھۆیەوە دروست بووە، بڵاوبوونەوەی دواکەوت تا کۆتایی مانگی ئازاری ٢٠٢١. بەدواداچوونەکەی ناوی گۆدزیلا و کۆنگ: ئیمپراتۆرییەتی نوێیە.

سەرچاوەکان

دەستکاری