گادزیلا: پاشای دڕندەکان (بە ئینگلیزی: Godzilla: King of the Monsters) فیلمێکە دەربارەی شەڕی دڕندە زەبەلاحەکان. دڕندە سەرەکییەکە بریتییە لە گادزیلا، بوونەوەرێکی زەبەلاحی ھاوشێوەی ئەژدیھایە و بە ئاگری ئەتۆمی ھەناسە دەدات. لە فیلمەکەدا دڕندە گەورەکانی تر کە پێیان دەوترێت «تایتان» لە خەو ھەڵدەستن و دەست دەکەن بە دروستکردنی کێشە لە ھەموو جیھاندا. گەورەترین و بەھێزترین تایتانی پادشا گیدۆرایە کە ئەژدیھایەکی سێ سەرە. گادزیلا دەبێت شەڕی شا گیدۆرا و دڕندەکانی تر بکات بۆ ئەوەی جیھان ڕزگار بکات. ھەندێک کەس ھەوڵدەدەن یارمەتی گۆدزیلا بدەن، ھەندێکی تریش ھەوڵدەدەن بە شێوازی جیاواز دڕندەکان بوەستێنن. لە کۆتاییدا گۆدزیلا سەردەکەوێت و دەبێتە «پاشای دڕندەکان».
گادزیلا: پاشای دڕندەکان |
|
دەرھێنەر | مایکڵ دۆگێرتی |
---|
بەرھەمھێنەر | ماری پارێنت، ئالێکس گارسیا، تۆمۆس تول، جۆن جەشنی، برایان ڕۆجێرز |
---|
نووسین | مایکڵ دۆگێرتی، زاک شیلدز |
---|
سەرچاوەی چیڕۆک | مایکڵ دۆگێرتی |
---|
چەشنی فیلم | خەیاڵی زانستی، کایجو، ئەکشن |
---|
کاست | کایل چاندلەر، ڤێرا فارمیگا، میلی بۆبی براون، برادلی ویتفۆرد، سالی ھۆکینز، چارلز دانس، کێن واتانابێ، زییی زانگ |
---|
مۆسیقا | بێر مەکریری |
---|
وێنەگری سینەمایی | لۆرێنس |
---|
ستۆدیۆ(کان) | لێجێندەری پیکچەرز |
---|
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برۆس پیکچەرز |
---|
ڕێکەوتی دەرچوون | ٣١ی ئایار ٢٠١٩ |
---|
ماوەی فیلم | ١٣٢ خولەک |
---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
---|
زمان | ئینگلیزی |
---|
بەشێکە لە زنجیرەی | مۆنستەرڤێرس |
---|
تێچوون | ١٧٠–٢٠٠ ملیۆن دۆلار |
---|
داھات | ٣٨٦٫٦ ملیۆن دۆلار |
---|
بەشی پێشوو | کۆنگ: دوورگەی کەلەسەر (٢٠١٧) |
---|
بەشی دواتر | گۆدزیلا دژی کۆنگ (٢٠٢١) |