گاتسبیی مەزن (بە ئینگلیزی: The Great Gatsby) ڕۆمانێکی نووسەری ئەمریکیی ف. سکۆت فیتزجێراڵدە. لە ساڵی ١٩٢٥ بڵاوکراوەتەوە.[١] ئەم ڕۆمانە بە یەکێک لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی دنیا دادەنرێت و ناوی لە ڕیزی ڕۆمانەکانی «برایانی کارامازۆڤ» و «گەڕان بە دوای کاتی لەدەستچوو» دێت.[٢]

گاتسبیی مەزن
بەرگی ڕۆمانی گاتسبیی مەزن، بە زمانی کوردی.
نووسەرف. سکۆت فیتزجێراڵد
سەردێڕی سەرەکیThe Great Gatsby
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٢٥

ناوەڕۆک و تەکنیکی ڕۆمانەکە دەستکاری

چیرۆکی ڕۆمانەکە لە ساڵی ١٩٢٢ ڕوودەدات، لە نیویۆرک. سەبارەت بە گاتسبیی مەزنە، پیاوێکی دەوڵەمەند، کە سەرقاڵی میوانیی پڕشکۆ و قەرەباڵغە و هەمووان دەتوانن بچنە میوانییەکانییەوە. دەنگۆی زۆر بەربڵاوە کە دەبێت گاتسبی ئەو سەروەتەی لە کوێوە هێنابێت. گاتسبی لە درێژەی ڕۆمانەکەدا ڕووبەڕووی ئەڤینێکی سەرسەختانە دەبێتەوە. گاتسبی کەسێکی ئاشقە و بە دوای ئەشقەکەی خۆی دەکەوێت. دەسەڵات و ناوبانگ هیچ گاریگەرییەکیان بەسەر ئەشقەکەی ئەوەوە نییە.[٣] تەکنیکی نووسینی ئەم ڕۆمانە بەشێوەیەکی سەرەکی فلاشباکە. هەریەکە لە کارەکتەرەکان کە دێنە سەر گێڕانەوەی ڕووداوەکان دەگەڕێنەوە سەر ئەو ڕووداوانەی لە سەردەمێکی دوورتردا ڕوویانداوە، کە گێڕەرەوە هێشتا لە ژێر کاریگەرییاندایە. گێڕەرەوەی سەرەکی (نیک کارەوەی) یەکێکە لە کارەکتەرەکانی ڕۆمانەکە، بەڵام کارەکتەری سەرەکی نییە بەڵکو شوێنێکی ناوەندیی هەیە و ئەمەش یارمەتیدەرە لەوەی بۆچوون و خەیاڵی هەموو ئەو کارەکتەرانەی کە جەمسەری سەرەکیی ڕووداوەکانن بە باشی بزانێت و بیانخاتەڕوو.[٢]

وەرگێڕانی کوردی دەستکاری

ئەم ڕۆمانە لەلایەن سەیوان محەممەد وەرگێڕدراوە بۆ کوردی، و لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە چاپ کراوە و بڵاوکراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

ژێدەرەکان دەستکاری

  1. ^ گاتسبیی مەزن، ف. سکۆت فیتزجێراڵد، وەرگێڕانی سەیوان محەممەد، ناوەندی غەزەلنووس، ٢٠١٥.
  2. ^ ئ ا ئاراس عەبدوڵڵا. سەیوان محەمەد ڕۆمانێکی گرنگی جیهانی دەکات بە کوردی(کوردی). sulyon. سەردان لە ڕێکەوتی ٩ی ئابی ٢٠١٥.
  3. ^ یەکەم ڕۆمانی فیتزجێراڵد دەکرێت بە کوردی(کوردی). ماڵپەڕی خەڵک. سەردان لە ڕێکەوتی ٩ی ئابی ٢٠١٥.