کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام

باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، قەسام، کەتیبەکانی قەسام

کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام (بە عەرەبی: كتائب الشهيد عز الدين القسام) بە کورتی کەتیبەکانی قەسام (بە عەرەبی: كتائب القسام) باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسە لە فەلەستین.[١] قەسام بە یەکێک لە دیارترین گرووپەکانی تەوەری بەرگری لە فەلەستین دادەنرێت و ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ عیزەدین قەسام، کە زانا و موجاھیدێکی سووری بووە و لە ساڵی ١٩٣٥، بە دەستی ھێزەکانی بەریتانیا لە دارستانەکانی یەعبوود لە نزیک جەنین کوژرا. دەوترێت کە قەسام ٢٠ بۆ ٥٠ ھەزار ئەندامی ھەیە. سەرکردەی کەتیبەکانی قەسام سەرکردەی محەممەد زەیف و وتەبێژەکەی ئەبوو عوبەیدەیە.[٢] ئەم گرووپە لە ساڵی ١٩٨٤، بەناوی موجاھیدانی فەلەستین بەسەرکردایەتیی ئەحمەد یاسین دامەزرا و ئامانجی ئازادکردنی قودس و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینە.[٣]

کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام
بە عەرەبی: كتائب الشهيد عز الدين القسام
بەشێکە لەحەماس
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢
ناو بە زمانی فەرمیكتائب الشهيد عز الدين القسام
ئایینحەماس
وەک تیرۆریست دەستنیشان کراوە لەلایەنیەکێتیی ئەورووپا
ناکۆکیشەڕی ئیسرائیل و حەماس
ناونراوە لەدوایعیزەدین قەسام
دامەزرێنەرسەڵاح شەحادە، عەباس سەید، Mahmoud al-Mabhouh، عیماد عەقل، یەحیا عەیاش
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین
ئەندامیPalestinian Joint Operations Room
شوێنی بارەگاکانکەرتی غەززە
وێبگەhttps://alqassam.ps/
بە فەرماندەییمحەممەد زەیف، مەڕوان عیسا، محەممەد سینوار
ئاڵای حەماس

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «قەسام فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆنی مووشەک باران کرد». Mehr News Agency. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/131020231. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ «کتائب عز الدین القسام.. الجناح العسکری لحرکة المقاومة الإسلامیة (حماس)». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.