کینگ کۆنگ (فیلمی ٢٠٠٥)
کینگ کۆنگ (بە ئینگلیزی: King Kong) فیلمێکی سەرکێشی داستانی دڕندەیەکە، نووسین، بەرھەمھێنان، دەرھێنانی لەلایەن پیتەر جاکسۆن، ئەمە دووەمین فیلمە، کە تەواوکەری فیلمی ساڵی ١٩٣٣ بەھەمان ناویشان. ئەستێرەکانی فیلمەکە ناومی واتس، جاک بلاک، ئەدریان برۆدی. کۆمەڵە ڕووداوەکانی فیلمەکە ھی ساڵی ١٩٣٣، چیرۆکی فیلمەکە ئەوەیە تیمێک بۆ دەرھێنانی فیلم بە کەشتی بۆ دورگەیەی کەلەسەر (جمجمە) دەچن، لەوێدا ئەوان ڕوبەرووی زۆر شت دەبنەوە، کە پێشتر ئەم دورگەیە نەدیترابوو، ھەروەھا گۆرێلایەکی گەورە لەو دورگەیە ھەیە، کە بە کۆنگ ناسراوە. دواتر ئەوان کۆنگ دەگرن، وە بەرەوە شاری نیۆرک دەڕۆنەوە.
کینگ کۆنگ | |
دەرھێنەر | پیتەر جاکسۆن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جان بلێنکن، فران وەلاش |
مۆسیقا | جەیمس نیوتۆن |
دەستکاری | جێمی سێلکیر |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ |
ماوەی فیلم | ٢٠٠ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٠٧ میلیۆن دۆلار |
داھات | ٥٦٢ میلیۆن دۆلار |
تۆمارکردنی فیلمی کینگ کۆنگ لە نیوزیلاند لە ئەیلوولی ٢٠٠٤ بۆ ئازاری ٢٠٠٥ بوو، بوودجەی پڕۆژەکە ١٥٠ میلیۆن دۆلار بوو، لەوکاتەدا بۆ ٢٠٧ میلیۆن دۆلار بەرز بۆیەوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ لە ئەڵمانیا و ئەمریکا بڵاوکرایەوە، لەسەرەتای کردنەوەی ٥٠٬١ میلیۆن دۆلاری کرد. فیلمی کینگ کۆنگ لە ھەموو جیھان ٥٦٢ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. چوارەم بەرزترین فیلمی کۆمپانیای «وێنەکانی گەردوون»، وە بە پێنجەم بەرزترین تێکرای فیلمی ساڵی ٢٠٠٥ دادەنرێ. ھەروەھا بەڵاوکردنەوەی بۆسەر DVD، ١٠٠ میلیۆن دۆلار دروست کرد.[١] فیلمەکە بۆ پێداچوونەوە پۆزەتیف دەرچوو، بە فیلمێکی کاریگەر ستایش کرا، ھەروەھا کارکردنی و دیمەنەکانی کە تەواوکەری فیلمە ڕەسەنەکەی ساڵی ١٩٣٣. لەبەر ئەوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە، ڕەخنەیان لێگرت. ھەروەھا لە ئەکادیمی خەڵاتەکان سێ بەشی بردەوە: باشترین دەستکاریکردنی دەنگ، باشترین تێکەڵکردنی دەنگ، باشترین کاری بینایی. بەستنەوەی بە یاری ڤیدیۆی کە شان بە شانی فیلمەکە بڵاوکرایەوە، وە سەرکەوتنێکی گەورەیی بەدەست ھێنا.
چیرۆک
دەستکاریتیمێک بۆ دەرھێنانی فیلمێک لەسەر دورگەیەکی دیاریکراو بەکەشتی سەفەر بۆ ئەو دورگەیە دەکەن، لە ژێر فەرمانی کاپتن «ئینگلھۆرن»، کاڕڵ بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە، جاک و ئان وەک ئەکتەرێکی فیلمەکە. پاشان بەھۆی باران و زریانێکی زۆرەوە کەشتییەکە بە ڕێگایەکی ھەڵەدا دەروات، دواتر ھەموویان لەم ڕووداوە ئاگادار دەبنەوە، کاپتن ئینگلھۆرن بۆ گۆڕینی ئاراستەی کەشتییەکە ھەوڵ دەدات، بەڵام بەھۆی تەمێکی زۆرەوە شوێنەکان نابیندرێن، دواتر کەشتییەکە نزیک دورگەیەکی نەناسراوە دەبێتەوە، لەکاتی نزیک بوونەوە بەردی گەورە و سەیر لە دەوروبەری دورگەکە ھەیە. پاش ئەوەی بە دورگە نەناسراوەکە گەیشتن، کەسێکی وەحشی مناڵ بە ڕەچەڵەک مرۆڤ پەلەماری کاڕڵ دەدات، دواتر باوانی ئەو کەسە ھێرش بۆ تیمەکە دەکەن، پاش ئەوەی ڕزگاریان دەبێت، بۆ کەشتییەکە دەگەرێنەوە، شەو یەکێک لە کەسە وەحشییەکان بەدزییەوە بۆ کەشتییەکە دێت، دواتر ئان (کچەکە) بۆ کەمپەکەی خۆیان دەڕفێنێت، بۆ ئەوەی وەک قوربانییەک بۆ کۆنگ بەکاریبھێنن، کۆنگ (گۆرێلاکە، ٢٥ پێ درێژە) دێت بۆ بینینی قوربانییەکە. جاک لەناو کەشتییەکە تێبینی ون بوونی ئانی کرد، بۆ دورگەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام درەنگە کۆنگ ئانی بۆ دارستانەکە برد، ھەرچەندە سەرەتا کۆنگ ئانی تۆقاند، بەڵام لە دارستانەکە ئان بۆ ئەوەی سەرنجی کۆنگ ڕابکێشێت دەست بە سەما دەکات، کۆنگیش وەک یاریکردنێک ئەو بەردەداتەوە، کۆنگ دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ئان. ئینگلھۆرن تیمەکەی بۆ ڕزگارکردن ڕێک خست، ھەروەھا ھایس و جاک ڕابەریان دەکرد. بەرەو دارستانەکە ڕۆیشتن، چەنەھا دەیناسۆر ئەوان ڕاو دەکەن، چەند کەسێک لە تیمەکە دەمرن، دواتر بە بان دارێکی گەورەی دارستانەکە دەیانەوێت تێپەربن، بەڵام کۆنگ ھێرش دەکاتە سەریان، ئەوان دەکەونە خوارەوە، کە دۆڵێکی ترسناکە پڕە لە بوونەوەری سەیر و دڕندە.
ڕۆڵەکان
دەستکاری- ناومی واتس: ڕۆڵی ئان داروو دەبینێت
- جاک بلاک: ڕۆڵی کاڕڵ دینھام دەبینێت
- ئەدریان برۆدی: ڕۆڵی جاک دریسکۆڵ دەبینێت
- تۆماس کریتشمان: ڕۆڵی کاپتن ئینگلھۆرن دەبینێت
- کۆلن ھانکس: ڕۆڵی برێستۆن دەبینێت
- جێمی بێڵ: ڕۆڵی جێمی دەبینێت
بەرھەمھێنان
دەستکاریسەرئەنجام بڕیاری دروستکردنی فیلمی کینگ کۆنگ لەلایەن دەرھێنەر پیتەر جاکسۆن پەسەندکرا. جاکسۆن بەبەردەوامی کتێبی لەسەر کینگ کۆنگ دەخوێندەوە، بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی چیرۆکەکە شارەزابێت. لەسەرەتادا دەیانویست، زۆمبی بۆ ناو فیلمەکە دابنێن، وەک فیلمی Braindead بەڵام ڕەتکرایەوە. جاکسۆن لەگەڵ «ھارڤی وێنستەین»، کۆمپانیای فیلمەکانی میراماکس، کاری دەکرد، دواتر بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمەکە کۆمپانیای سەدەی ٢٠ فیلمەکەی بەمەرجێک گرتە ئەستۆ، کە جاکسۆن کار بۆ دوبارەکردنەوەی فیلمی «ھەسارەی مەیمونەکان» بکات، بەڵام جاکسۆن فیلمەکەی ڕەت کردەوە. سەرئەنجام کۆمپانیای وێنەکانی گەردوون فیلمەکەی بڵاوکردەوە.
بڵاوکردنەوە
دەستکاریفیلمەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ خرایە بازاڕەکانەوە، یەکەم ترایلەری بەشێوەی ئۆنڵاین لە وێبسایتی Volkswagen کاتژمێر ٨:٤٥ خولەک بڵاوکرایەوە. ترایلەری فیلمەکە لە یەکێک لە شانۆکانی ئەمریکا دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمە، فیلمی جەنگی جیھانەکان بۆ ٢٩ی حوزەیران دواخرا.[٢]
پێشوازی
دەستکاریلە باکووری ئەمریکا، کینگ کۆنگ لەسەرەتای چوارشەمە تێکرای ٩٬٧٥٥٬٧٤٥ میلیۆن دۆلار بوو، دوای کۆتای ھەفتە تێکرایی ٦٦٬١ میلیۆن دۆلار بوو.[٣] فیلمەکە لە باکوری ئەمریکا بەردەوام تێکرایی بەرز دەبوو، تا ٢١٨٬٠٨٠٬٠٢٥ گەیشت، بۆ بەرزی تێکرا بە پێنجەمیین فیلمی ساڵ دانرا.[٤] تێکرای فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس بۆ ٣٤٤٬٢٨٣٬٤٢٤ گەیشت، بەڵام لەھەموو جیھان بۆ ٥٦٢٬٣٦٣٬٤٤٩ گەیشت.[٥] فیلمەکە بە ١٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ DVDs فرۆشرا، ئەم داھاتە بۆ ستۆدیۆکانی گەردوون بووە مێژوو. کینگ کۆنگ زیاتر لە ٧٬٦ میلیۆن DVDsی لێ فرۆشرا، بەتەنھا لە بازارەکانی ئەمریکا نزیکەی ١٩٤ میلیۆن دۆلاری بە فرۆشتن کۆکردەوە. تا ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە DVDs ٣٨ میلیۆن دۆلاری دروست کرد.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «King Kong – DVD sales». BlogCritics.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Wloszczyna, Susan (٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٥). «King Kong goes digital». USA Today. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ «King Kong». Box Office Mojo. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «2005 Domestic Grosses». boxofficemojo.com. لە ١١ی ئایاری ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ «2005 Worldwide Box Office». BoxOfficeMojo.com. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کینگ کۆنگ (فیلمی ٢٠٠٥) تێدایە. |