ئەڤریل فایدەرا دوگلاس کیم کامپبێل (بە زمانی ئینگلیزی: Avril Phaedra Douglas "Kim" Campbell؛ لە دایکبووی ١٠ی ئازاری ١٩٤٧) کەسایەتی سیاسیی، دیپلۆمات، پارێزەر و نووسەری کەنەدییە. ئەو وەک ١٩ەمینن سەرۆک وەزیرانی کەندا لە ماوەی ٢٥ی حوزەیران تاکوو ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ کاری کردووە. ئەو یەکەمین ژنە کەنەدییە ئەم پۆستەی وەرگرتبێت،[١] هەروەها ئەو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی کەنەدایە کە خەڵکی ھەرێمی بریتش کۆلۆمبیا بێت.[٢][٣]

کیم کامپبێل
لەدایکبوون (١٩٤٧-٠٣-١٠) ١٠ی ئازاری ١٩٤٧ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
Port Alberni، کەنەدا
ناوی کاتی لەدایکبوونAvril Phædra Douglas Campbell
ناسناوKim
ھاوسەرHershey Felder
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر، دیپلۆمات، خۆدژیاننامەنووس، political scientist
شوێنی کارکردنزانکۆی ھارڤارد
پۆستەکانPrime Minister of Canada، member of the House of Commons of Canada
پەروەردەPeter A. Allard School of Law، London School of Economics and Political Science، زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا، Prince of Wales Secondary School، The Royal Conservatory of Music
شوێنی کارئۆتاوا
ئەندامی حیزبیBritish Columbia Social Credit Party، Progressive Conservative Party of Canada
ئایینAnglican Church of Canada
وێبگەhttp://www.kimcampbell.com/

ئەو سێیەم کورترین ماوە سەرۆک وەزیران بوو، بەوەی ١٣٢ ڕۆژ لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە. ئەو لە ئێستادا سەرۆکی دەستەی ڕاوژکارییە لە دادگای باڵای کەنەدا.

خوێندن دەستکاری

ئەو لە ساڵی ١٩٦٩، بەکالۆریۆسی شانازی لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی بریتش کۆلومبیا وەرگرت. لە ساڵی ١٩٧٠ چووە سکوڵی ئابووریی لەندەن، لەوێ پەرەی بەخوێندنەکەی دا بۆ خوێندنی دکتۆرا لەسەر حکوومەتی سۆڤیەت، هەروەها ئەو ماوەی نیسان بۆ حوزەیرانی ١٩٧٢ گەشتی کرد بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. ئەو چەند ساڵێکیش زمانی ڕووسی خوێند، وەک خۆی دەیڵێت کە نزیک بوو لەوەی بگاتە ئاستێکی قسەکەرێکی باش بەو زمانە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Editors, History com. "Kim Campbell becomes Canada's first female prime minister". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  2. ^ Skard, Torild (2014) "Kim Campbell" in Women of Power – Half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0
  3. ^ "Biography: Rt. Hon. Kim Campbell | Peter Lougheed Leadership College". www.ualberta.ca. Retrieved 2021-02-25.
  4. ^ Time and Chance, by Kim Campbell, 1996, pp. 26–37

بەستەری دەرەکی دەستکاری