کیمیا [١] لقێکی کۆن بوو لە فەلسەفەی سروشتی، نەریتێکی فەلسەفی و یەکێک بوو لە زانستە سەرەتاییە کۆنەکان کیمیا لە ئەورووپا و ئەفریقا و ئاسیا ئەنجامدەدرا و لە سەدەکانی سەرەتای میسری ڕۆمانی سەرچاوەی گرتووە.

تابلۆی زمرد کە دەقێکی سەرەکی کیمیای ڕۆژاوایە، لە چاپێکی سەدەی ١٧دا.
کیمیای بەختەوەری، پەرتووکێکە لەسەر فەلسەفە و کیمیای ئیسلامی لەلایەن فەیلەسوفی فارس ئەبو حەمید ئەلغەزالی (سەدەی یازدەھەم).

کیمیازانەکان ھەوڵیان دەدا ھەندێک ماددە پێبگەیەنن و بگەن بە ڕادەی تەواو (کامڵ) [٢] [٣] ئامانجە ھاوبەشەکان بریتی بوون لە "کریسۆپۆیا"، گۆڕینی "کانزا بنەڕەتییەکان" (وەک قوڕقوشم ) بۆ " کانزا بەرزەکان " (بەتایبەت زێڕ)؛ دروستکردنی ئەکسیری ژیان، دروستکردنی چارەسەرێکی گشتگیر کە توانای چارەسەرکردنی ھەر نەخۆشییەکی ھەبێت. و بەرھەمھێنانی "alkahest - ئەلکاھێست"، ماددەیەک کە توانای تواندنەوەی ھەر ماددەیەکی تری ھەیە. [٤] پێیان وابوو کە کامڵبوونی جەستە و ڕۆحی مرۆڤ لە ئەنجامی "magnum opus"ەوە بێت و لە نەریتە ھێلینیستی و ڕۆژئاواییەکاندا لە ئەنجامی گەیشتن بە(gnosis - گنۆسیس)ەوە سەرچاوەی گرتووە. لە ئەورووپا بیرۆکەی دروستکردنی بەردی فەیلەسوفەکان بە جۆرێک پەیوەست بوو بە ھەموو ئەم ئامانجانە.

لە ئەورووپا، دوای ڕێنیسانس لە سەدەی دوانزەھەمدا کە بەشداری کرد لە وەرگێڕانی بەرھەمە زانستییە ئیسلامییەکانی سەدەی ناوەڕاست و دووبارە دۆزینەوەی فەلسەفەی ئەرستۆ، کیمیازانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە سەرەتای زانستی مۆدێرن (بەتایبەت کیمیا و پزیشکیدا) بینی. کیمیازانە ئیسلامی و ئەورووپییەکان پێکھاتەیەکیان لە تەکنیکە سەرەتاییەکانی تاقیگە و گریمانە و زاراوە و شێوازە ئەزموونییەکان پەرەپێدا کە ھەندێکیان تا ئەمڕۆش بەکاردەھێنرێن. بەڵام بەردەوام بوون لە باوەڕبوون بەوەی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆن (چوار توخمەکە) و پشتیان بە بەکارھێنانی ھێماسازی شاراوە لە کارەکانیاندا بەستبوو. کارەکانیان بە بنەما ھێرمێتیکییەکانی جادوو و ئەفسانە و ئایین ڕێنمایی دەکران.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "alchemy | Definition of alchemy in English by Oxford Dictionaries". Retrieved 2018-09-30. ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Encyclopédie ou Dictionnaire Raisonné des Sciences, des Arts, et des Métiers, Vol. I.
  3. ^ For a detailed look into the problems of defining alchemy, see داڕێژە:استشھاد بھارفارد دون أقواس
  4. ^ Dictionary.com.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری