کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەڵات

کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەڵات (بە ئینگلیسی؛The Youth Organization OF Iranian Kurdistan، فارسی؛ سازمان جوانان کردستان) ڕێکخراوێکە. کە بە پەیرەوەی کردن لە لۆژیکی یەکێتی و لە چوارچێوەی گوتارێکی دیموکراتیکدا لە پێناو ھەوڵدان بۆ دەستەبەر کردنی مافی نەتەوایەتی لاوان و دەستبەر کردنی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی بۆ لاوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان پێک ھاتوە. ساڵی ٢٠١٣ یەکەم کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد.[١]

ئۆرگانەکانی کۆمەڵەی لاوان دەستکاری

  1. کومیتەی سیاسی و لێکۆڵینەوە و موتالیعات
  2. کومییەتی مافی مرۆڤ

٣-کومییەتی فەرھەنگی ،ھونەری و وەرزشی[٢]

  1. کومیتەی ڕاگەیاندن
  2. کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵات
  3. کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کوردستان

ئەرکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵات

  1. پەیوەندی گرتن و ھەماھەنگی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری کوردستان بۆ ئەنجامدانی کارە ھاوبەشەکان
  2. دەستەی بەرێوەبەر دەرەوەی وڵات دەتوانێت لەگەڵ دامەزراوەو و ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکانی پیوەندی بگرێت و کێشەی لاوانی ڕۆژھەڵات بگەیەنێت بەو ناوەندانە.

ئەرکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کوردستان

  1. کاری ڕێکخستنی نھێنی لە کوردستانی ڕۆژھەڵات
  2. کاری ڕێکخستن لە کوردستانی باشوور
  3. پێوەندی گرتن بە ڕێکخراوەکانی حزبە کوردییەکان و سەرجەم دامەزراو و ڕێکخراوە مەدەنی و سینفییەکان

ئامانج دەستکاری

ئامانجەکانی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەڵات بریتییە لە کار لە سێ ئاستی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری

  1. سیاسی :کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەلات ھەوڵ دەدات بۆ ھۆشیار کردنەوەی لاوان لە بۆاری مافی مرۆڤ، یەکسانی ژن و پیاو، پرسی کرێکاران و خوێندنەوە و ھۆشیار کردنەوەی لاوان لە بەرامبەر ئیسلامی سیاسیدا، ھەوڵدان بۆ نەھێشتنی ھەڵاواردنی نەتەوەیی، ڕێکخستنی کەمپەین و کۆمەڵی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانی لە کوڕان و کچانی زیندانی کراو بە تایبەت زیندانییە سیاسییەکان، گۆاستنەوەی دەنگی کێشە و گرفتی لاوانی کوردستان بۆ ناوەندە جیھانی و نێونەتەوەیییەکان.
  2. کۆمەڵایەتی: ھۆشیار کردنەوەی لاوان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ مادە ھۆشبەرەکان و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو لاوانەی کە تووشبووی مادە ھۆشبەرەکانن، پاراستنی مافی کۆڵبەران و کاسبکاران و لەقاودانی ئەو توندووتیژیانەی کە بەرامبەر بە کۆڵبەران دەکرێت، ڕوونکردنەوەی لاوان بۆ ئاگاداری لە مینە چێندراوەکان و پاراستنی مافی ئەو کەسانەی کە قوربانی مینن لە کوردستان، ھەوڵدان بۆ بنبڕکردنی و نەھێشتنی منداڵانی کار، ڕوشنگەری بۆ نەھێشتنی تووندووتیژی دژی مناڵان
  3. کولتووری:

یارمەتیدانی ئەو منداڵانەو لاوانەی کە بە ھۆکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، ھەوڵدان بۆ پاراستنی ژینگە، پێکھێنانی ئێن جی ئۆ. پێکھێنانی کۆڕ و کۆمەڵی ئەدەبی و ھەوڵدان بۆ خزمەتی زمان و ئەدەبیاتی کوردی، پشتیوانی و بەشداریکردن لە سازدانی کۆڕ و کۆمەڵی ھونەری (شێوەکاری، سینەما، شانۆ، شیعر، موزیک، ھەڵپەرکێ، فۆتۆگرافی و…) و پشتیوانی لە ھونەرمەندان و وەرزشکارانی سەربەست و ئازادخۆاز و خۆشناوی کوردستان.

سەرچاوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری