ھونەری ئەکادیمیک
ھونەری ئەکادیمی یان ئەکادیمیکیزم شێوازێکە لە شێوەکاری و پەیکەرتاشی کە لە ژێر کاریگەری ئەکادیمییەکانی ھونەری ئەورووپایی بەرھەم دێت. بەتایبەت ئەکادیمیک ئارت ھونەر و ھونەرمەندانێک بوون کە لە ژێر کاریگەری ستانداردەکانی ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فەڕەنسان، کە لە ناو دوو بزاڤی نیۆکلاسیزم و ڕۆمانتیزم کار دەکەن و ھونەری شوێنکەوتووی ئەم دوو بزاڤە، تێدەکۆشێ ھەر دووی ئەم شێوازانە ئاوێتە و یەک بخا و باشترین ڕەنگدانەوەی ئەمە لە شێوەکارییەکانی ویڵیام-ئادۆڵف بوگیەر، تامس کوچیو و ھانز ماکارت دەبیندرێ.


سەرچاوەکان
دەستکاریئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ھونەری ئەکادیمیک تێدایە.