لێژنەی ئەورووپی

(لە کۆمیسیۆنی ئەورووپیەوە ڕەوانە کراوە)

لێژنەی ئەورووپی یان کۆمیسیۆنی ئەورووپی (بە ئینگلیزی: Europe Commission) ڕۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە یەکێتیی ئەورووپادا دەگێڕێت. ئەم لێژنەیە لە ڕاستیدا وەک کابینەی حکومەتێک مامەڵە دەکات. کۆمیسیۆنی ئەوروپا ٢٧ ئەندامی هەیە (بە شێوەیەکی نافەرمی پێیان دەوترێت کۆمیساریی) و سەرۆکێک.[١][٢] دەزگایەکی جێبەجێکاری لەخۆدەگرێت کە نزیکەی ٣٢ هەزار کارمەندی ئەوروپی هەیە. کۆمسیۆن بەسەر چەند بەشێکدا دابەشکراوە، کە پێیان دەوترێت بەرێوەبەرایەتی گشتی و دەتوانرێت بەراورد بکرێن بە دەستە یان وەزارەتەکانی حکومەتێک. هەریەک لەو فەرمانگە گشتیانە بەرێوەبەری گشتی هەیە و ئەم بەڕێوەبەرە گشتیەش بەرپرسیارە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کۆمیسارییەکدا هەیە. لە کۆمیسیۆنی ئەوروپادا هەر وڵاتێکی ئەندام یەک نوێنەری هەیە، بەڵام ئەم نوێنەرانە بە پێی ئەو سوێندخواردنەی کە لە کاتی دەستبەکاربوونیاندا دەیخۆن، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا بە گشتی دەکەن نەک بەرژەوەندی وڵاتەکانیان. سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا (لە ئێستادا: ئورزولا فۆن دێر لاین) لەلایەن ئەنجومەنی ئەورووپا (کە لە ٢٧ سەرۆکی دەوڵەت/حکومەت پێکهاتووە) کاندید دەکرێت و لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپا هەڵدەبژێردرێت.[٣] پاشان ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بە ڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆکی کاندیدکراو، ئەندامانی دیکەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کاندید دەکات. دوای ئەوە ٢٧ ئەندامەکە (وەک تیمێک) دەچنە کۆمسیۆن، بە مەرجی ڕەزامەندی پەرلەمانی ئەوروپا.

لێژنەی ئەورووپی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨
کورتەناوEC، CE، EK
بەشداربووە لەThe People's Meeting 2016
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەسەرۆکی لێژنەی ئەورووپی
ڕێبەرئورزولا فۆن دێر لاین
سکرتێری گشتیIlze Juhansone
Corporate officerFrans Timmermans، Josep Borrell
وڵاتبەلجیکا
دەسەڵاتCollege of Commissioners of the European Union
ئەندامیCouncil of the Baltic Sea States، Group on Earth Observations، Global Ecolabelling Network، Barents Euro-Arctic Council، Coalition for Advancing Research Assessment
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەیەکێتیی ئەورووپا
بەشێکە لە کۆمپانیاییەکێتیی ئەورووپا
خاوەنیBerlaymont building، Charlemagne building، Madou Plaza Tower، Delors building، Texsite
ھاوبەشی لەگەڵUnited Cities and Local Governments
شوێنی بارەگاکانشاری بروکسێل
Foundational textTreaty of Rome
زمانەکانزمانی ئینگلیزی، زمانی ئەڵمانی، زمانی فەڕەنسی
خەڵاتەکانCharlemagne Prize، BigBrotherAwards، European Sustainability Award
وێبگەhttps://commission.europa.eu/
بەستەری وەسفکراوhttps://www.kek-online.de/medienkonzentration/mediendatenbank/#/profile/shareholder/5d357dfd-5d37-43f3-a86f-a04463923cb8
Official observer status in organisationOrganization of the Black Sea Economic Cooperation، World Intellectual Property Organization
Mastodon instance URLhttps://ec.social-network.europa.eu/

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ European Commission (2006). How the European Union works: Your guide to the EU institutions (PDF). p. 20. ISBN 92-79-02225-3. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 4 December 2011 ھێنراوە. Informally, the appointed members of the Commission are known as 'Commissioners'. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ «How the Commission is organised». European Commission. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. The Commission is steered by a group of 28 Commissioners, known as 'the college'.
  3. ^ Consolidated version of the Treaty on European Union، لە 2023-01-18 ھێنراوە