بەخێربێن



ھەنووکە ٣ وتار لە دەروازەی بروکسێلدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

بروکسێل پایتەختی وڵاتی بەلجیکایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ١٤٤,٧٨٤ کەس بووە. برۆکسل لە ھەرێمی بروکسێل جیاوازە ھەر بەو جۆرە کە شاری لەندەن لە ھەرێمی لەندەن جیاوازە.

وتاری ھەڵبژێردراو

ئەنجل ڤان لاکن بانگدەکرێ بە ئانجلێ (بە فەڕەنسی: Angèle Van Laeken [ɑ̃ʒɛl [vɑn ˈlaːkə(n)])، (لەدایکبووی ٣ی کانوونی یەکەم ١٩٩٥) گۆرانیبێژ و نووسەری گۆرانی، مۆسیقاژەن، پیانۆژەن، بەرھەمھێنەرێکی بەلجیکییە.

لە ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ لە شارۆچکەی ئوکڵ لە بروکسێل، بەلجیکا لەدایکبووە. باوکی لە تەمەنێکی زووەوە ھانی داوە فێری پیانۆ بێت.[٣] ئانجل تەمەنی هەرزەکاری زۆر بە سەختی تێپەڕاندووە لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی توند. دوای گواستنەوەی بۆ قوتابخانەیەکی ئامادەیی، بژاردەی هونەری لەم قوتابخانەی ئامادەییەدا یارمەتیدەر بوو بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لە مۆسیقادا.[٤] پاشان لە ستۆدیۆی جاز ئەنتەراب خۆی تۆمارکرد بۆ خوێندنی جاز پێش ئەوەی بچێتە ناو گروپەکەی باوکیەوە.[٥]

زیاتر...

وتار

خولیۆ کۆرتاسار (بە ئیسپانی: Julio Cortázar؛ ٢٦ی ئابی ١٩١٤ – ١٢ی شوباتی ١٩٨٤) نووسەری کورتەچیرۆک و ڕۆمانی سەدەی بیستەمی خەڵکی ئارجەنتینە. کۆرتاسار ژمارێکی زۆر لە باشترین کارەکانی خۆی لە فەڕەنسا نووسی، ھەر لەو شوێنەی لە ساڵی ١٩٥١ی تێیدا دەستی بە کار کردبوو. کۆرتاسار کاریگەریەکی لە ڕادەبەدەری ھەبوو لە سەر ھەموو نووسەرەکانی ئەمریکای لاتینی و وێژەی ئەم بەشە لە جیھان.

زیاتر...

وتار

بەلجیکا یان بلژیک، بە ڕەسمی شانشینی بەلجیکا (بە ھۆڵەندی: Koninkrijk België و بە فەڕەنسی: Royaume de Belgique) یەکێکە لە وڵاتانی ئەورووپا. ڕژێمی پادشایەتی تیایدا حوکمڕانە، بۆیە بە وڵاتی پادشایەتیی بەلجیکا ناو دەبرێت. پایتەختەکەی شاری برۆکسلە. بەپێی دوا ئامار، ژمارەی دانیشتوانی ١٠،٦ ملیۆن دەبێت.[٦] ساڵی ١٨٣٠ سەربەخۆییی وەرگرتووە و ساڵی ١٩١٩ سنوورەکانی دیاری کراون. بەلجیکا دەکەوێتە سەر دەریای سەروو، سنووری وشکانیی لەگەڵ وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ھۆڵەندا و لوکسەمبورگەوە ھەیە. ڕووبەری بەلجیکا نزیکەی ٣٠.٥٢٨ کیلۆمەتر دووجا دەبێت، لەڕووی گەورەیییەوە ١٣٧ەمین وڵاتی دونیایە.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان