ئانجل
ئەنجل ڤان لاکن بانگدەکرێ بە ئانجلێ (بە فەڕەنسی: Angèle Van Laeken [ɑ̃ʒɛl [vɑn ˈlaːkə(n)])، (لەدایکبووی ٣ی کانوونی یەکەم ١٩٩٥) گۆرانیبێژ و نووسەری گۆرانی، مۆسیقاژەن، پیانۆژەن، بەرھەمھێنەرێکی بەلجیکییە.
ئانجل | |
---|---|
![]() ئانجل لە ڤیستیڤاڵی کان ٢٠١٩ | |
لەدایکبوون | ئانجل خۆسێفین ئایمێ ڤان لایکن ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ |
نەتەوە | بەلجیکی، فەڕەنسی |
باوان |
|
خزمەکان | ڕۆمیۆ ئێڵس(برا) |
یەکێک بوو لە باسکراوترینەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە پۆپی فەڕەنسی و بەلجیکی، لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆن و یووتیووبی بەلجیکا بە گۆرانی "Tout oublier"ی ساڵی ٢٠١٨ بەھاوبەشی براکەی ڕۆمیۆ ئێڵس بڵاویکردەوە.[١][٢]
ژیاننامە دەستکاری
لە ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ لە شارۆچکەی ئوکڵ لە بروکسێل، بەلجیکا لەدایکبووە. باوکی لە تەمەنێکی زووەوە ھانی داوە فێری پیانۆ بێت.[٣] ئانجل تەمەنی هەرزەکاری زۆر بە سەختی تێپەڕاندووە لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی توند. دوای گواستنەوەی بۆ قوتابخانەیەکی ئامادەیی، بژاردەی هونەری لەم قوتابخانەی ئامادەییەدا یارمەتیدەر بوو بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لە مۆسیقادا.[٤] پاشان لە ستۆدیۆی جاز ئەنتەراب خۆی تۆمارکرد بۆ خوێندنی جاز پێش ئەوەی بچێتە ناو گروپەکەی باوکیەوە.[٥]
ئانجل یەکەمین دەرکەوتنی لە قاوەخانەکانی دەوروبەری شاری بروکسێل بوو. لە ساڵی ٢٠١٧، بە پاڵپشتی ئیبای و ڕاپخوێنێکی بەلجیکی، دامسۆ، ئەلبومەکەی بەناوی Lithopédion بڵاوکردەوە. یەکەم تاک گۆرانی خۆی "La Loi de Murphy"، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە و ملیۆنان بینەری لە یوتیوب کۆکردەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دووەم تاک گۆرانی "Je veux tes yeux" بڵاوکردەوە.[٦] لە ئایاری ٢٠١٨، یەکەمین کۆنسێرتی لە پاریس سازکرد بەھاوبەشی MC Solaar، لە چەندین فێستیڤاڵی هاوینە لە بەلجیکا، فەڕەنسا و سویس بەشداری کردوە،[٧][٨][٩] لە ساڵی ٢٠١٨، ئانجل سێیەم تاک گۆرانی بڵاوکردەوە بەناوی "La Thune".[١٠] لە ساڵی ٢٠١٩، ئانجل بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندەکانی فەڕەنسا و بەلجیکا بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی "Balance ton quoi"، لەو گۆرانیەدا فێمینیزمی خۆی پشت ڕاست کردەوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ئانجل لەگەڵ گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیھانی دیوا لیپا ڤیدیۆ کلیپێکیان لە لەندەن سازکرد و "Fever"(تا) لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Angèle : la jeune chanteuse belge est la sensation musicale du moment". RTL. Archived from the original on 13 July 2019. Retrieved 20 September 2018.
- ^ "Angèle détrône Stromae". La Libre Belgique. 18 February 2019.
- ^ "Angèle : l'interview "première fois" | JACK". Retrieved 20 September 2018 – via YouTube.
- ^ "Angèle, ou comment cesser d'être "la soeur de" Romeo Elvis". Greenroom. 27 November 2017. Retrieved 20 September 2018. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Bonne, Laura (21 March 2018). "Angèle klaar voor grote doorbraak". De Tijd. Archived from the original on 1 December 2020. Retrieved 1 December 2020.
- ^ "Angèle – Je veux tes yeux [CLIP OFFICIEL]". 31 January 2018. Retrieved 20 September 2018 – via YouTube.
- ^ "On y était : Angèle, la révélation pop, charme son public parisien au Trianon". France Info. 23 May 2018. Retrieved 20 September 2018.
- ^ "Dour Festival". Archived from the original on 14 March 2018. Retrieved 20 September 2018. ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Rock Werchter 2018". Archived from the original on 19 June 2018. Retrieved 20 September 2018. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Angèle se dépense sur La Thune". Moustique. 22 June 2018. Retrieved 20 September 2018. ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانجل تێدایە. |