ئورزولا فۆن دێر لاین

ئورزولا فۆن دێر لاین (Ursula von der Leyen؛ لە دایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە پزیشک و سیاسەتوانی ئەڵمانییە، ئەو لەوەتەی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا.

ئورزولا فۆن دێر لاین
بە ئەڵمانی: Ursula von der Leyen
لەدایکبوون (١٩٥٨-١٠-٠٨) ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
Ixelles - Elsene، بەلجیکا
ناوی کاتی لەدایکبوونUrsula Gertrud Albrecht
ناوی خوازراوRose Ladson
باوکErnst Albrecht
دایکAdele Albrecht
ھاوسەرHeiko von der Leyen
خزمەکانGeorge Alexander Albrecht
خێزانvon der Leyen
پیشەپزیشک، سیاسەتوان، equestrian
شوێنی کارکردنHannover Medical School، Hannover Medical School
پەروەردەHannover Medical School، زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن، University of Münster، کۆلێژی ئابووری و زانستی سیاسی لەندەن، European School, Brussels I
پلەی ئەکادیمیDoctor of Medicine، public health professional degree
شوێنی کارھانۆفەر، بەرلین
دەقی بەستراوFederal Ministry of Defence of Germany، President of the European Commission
ئەندامی حیزبییەکێتیی دیموکراتی مەسیحیی ئەڵمانیا
ئایینLutheranism

ئەرزولا پێشتر لە چەند پێگەیەکی گرنگ بووە لە ناو حکوومەتی ئەڵمانیا لە نێویاندا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتیی بوو لە ئەڵمانیا، دواتریش لە ماوەی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ بووە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کە لەو کاتەدا چەند جارێکی سەردانی باشووری کوردستانیشی کرد لە کاتی شەڕی داعش،[١] لەو دەمە چەک و پێداویستی جەنگی پێشکەش بە پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد کە ئەمە بابەتێکی هەستیاربوو لە نێو ئەڵمانیا کە ئەڵمانیا چەک بنێرێت بۆ ناوچەی جەنگ.[٢] ئەو لە ماوەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٩ لە پۆستی جێگری سەرۆکی پارتی یەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا بوو.

ئورزولا لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن گۆڤاری تایم بەیەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ هەڵبژێردرا،[٣] هەر لەو ساڵە ناوی لە پێرستی ١٠٠ بەهێزترین ژنەکانی جیهان لەلایەن گۆڤاری فۆربیس هات، لە ڕیزبەندەکەی فۆربیس پلەی چوارەمی گرت.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە هەولێر سەردانی فێرگەی راهێنانی وڵاتەکەی کرد». www.rudaw.net. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ Alison Smale (28 September 2014), "Seeking Global Role, German Military Stumbles", New York Times.
  3. ^ «Ursula von der Leyen: The 100 Most Influential People of 2020». Time. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «The World's 100 Most Powerful Women». Forbes. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.