ڕۆمانیا
ڕۆمانیا (بە زمانی ڕۆمانی: România (بیبیسە)) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا. پايته‌ختى (بوخارێست)ه ، رووبار‌ى دانووب به باشوورى خاكه‌كه‌يدا ره‌ت ده‌بێت. هه‌ڵكه‌وتى رۆمانيا له ناو جغزى ولاتانى بهلكانهو كه‌وتۆته باكووريهوه. دهلتاى دانووب له ناو خاكى رۆمانيادا ده‌رژێته ده‌رياى ره‌ش. چياكانى كاربات له باشوور‌و ناوه‌ڕاستن. سنووره‌كانى: له باكوور ئۆكرانيايهو له باكوورى رۆژهه‌ڵات مۆلداڤيا و له باشوور بولگارياو له رۆژهه‌ڵات سربيا و هنگاريا. ده‌وڵه‌تى نوێى رۆمانيا پێكهاته‌ى يه‌كگرتنى ده‌وڵه‌تى رۆمانياو مولدۆڤيا به سه‌ركردايه‌تى ئهليكساندروا ئيوان كۆزا. ساڵى 1918 ترنسلڤانياو بوكوڤيناو بيسارابيا چوونه ناو ئه‌و يهكێتيهو ناونرا رۆمانياى مه‌زن به رووبه‌رى 295.641 كيلۆمهتردوجا2.[٢][٣][٤] كۆمارى رۆمانيا (نيوه سه‌رۆكايه‌تي)ه و نۆهه‌مه له ئاستى ئه‌وروپا له رووى رووبه‌ره‌وه (238.391) و حهفتهمينيشه له رووى دانيشتووان(22 مليۆن). ئه‌ندامه له يه‌كێتى ئه‌وروپا و ناتۆ و يه‌كێتى لاتينى و رێكخراوه زمانهفهرهنسيهكان ناسراو به فرانكۆفۆن.
كۆمارى رۆمانيا România ڕۆمانیا |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: Deșteaptă-te române! Awaken thee, Romanian! |
||||||
پایتەخت | بوخارێست | |||||
گەورەترین | پايته‌خت | |||||
زمانە فەرمییەکان | زمانى رۆمانشى | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | 89،5% رۆمانى 6،6% هنگارى 2% دۆم 2% هيتر[١] |
|||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ١٩٬٠٥٣٬٨١٥ | ||||
دراو | ليۆ (RON ) |
|||||
ناوچەی کاتی | +2 (UTC+3) | |||||
لای لێخوڕین | راست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ro |
ناوى رۆمان
دەستکاریناوهكه român يان rumân له بنه‌ڕه‌تدا له ووشه‌ى لاتينى رومانوس-romanus هاتووه كه به‌واتاى (كه‌سێكى دانيشتووى شارى رۆما)ى كۆن دێت.[٥] گه‌شتياره ئيتاڵيهكان له سه‌ده‌كانى پازدهههمى زايين له كاتى گه‌شته‌كانيان بۆ خاكى ترانسلڤانيا و ڤالاخياو مولداڤيا ئه‌م ناوهيان له دانيشتووانى ئهوێدهر ناوه[٦][٧][٨][٩] ريشهى نه‌ته‌وه‌ى رۆمانيا دوگهڕيتهوه بۆ رۆژگارى (داكيا) كه ناوى ئه‌و هه‌رێمه بوو له رۆژگارى رۆميهكان و بريتى بوو له تێكه‌ڵبوونى هۆزه رۆمانيهكان له‌گه‌ڵ دوو هۆزى دێرينى هاوزار به ناوى تراك و گيت كه هه‌ريه‌ك له سترابۆن و هيرۆدۆتى مێژوونووسى گريك ناويان هێناون له باسى شه‌ڕى شاى فارس داريۆشى گه‌وره‌و تراجانى رۆمى ، ئه‌مانه به ريشهى زمانه‌وانى هيندۆ-ئه‌وروپى بوون له چاخى برۆنزى دا له رۆمانيادا ژياون به‌ڵام له ژێر هه‌ژموون و كاريگه‌رى ده‌سه‌ڵاتى ئيمپراتۆريه‌تى رۆما زمان و نه‌ريتى دهسهلاتدارانيان په‌يڕه‌و كردووه [١٠][١١]. له سه‌ده‌كانى ناوه‌نددا رۆمانيهكان له سێ ده‌ڤه‌ر ده‌ژيان : ڤالاك (ئهفلاخيا)و مولداڤيا و ترانسلڤانيا كه دواتر ترانسلڤانيا بووه به‌شێك له شانشبنى(هنگاريا) [١٢] و له سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م كرا به ميرنشيمێكى سه‌ربه‌خۆ به هه‌مان ناو [١٣] وتا 1711 درێژه‌ى كێشا. له ڤالاك و مولداڤياش زۆر ميرنشينى په‌يدابوون بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى توركه عوسمانيهكان كه دواى سه‌ده‌ى چوارده‌هه‌م پهلي بۆ ناو ئه‌وروپا ده‌هاوێشت.[١٤][١٥] له ساڵى 1541 وڵاتى به‌ڵكان به گشتى و به‌شێكى هنگاريا مه‌جه‌ڕ كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركه‌كان و تا سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م هه‌رسێ ده‌ڤه‌رى ڤالاكيا و مولدۆڤياو ترانسلڤانيا وه‌ك ويلايه‌تى سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى مانه‌وه. به‌شێكى رۆمانياى ئه‌مرۆ به‌به‌ر شانشينى هنگاريا كه‌وت و دواتر بوون به به‌شێكى ئيمپراتۆريه‌تى نه‌مسا-هنگارى. كه دواترينيان ناوچه‌ى ئۆلتينيا بوو له ساڵى 1718. ساڵى 1878 به گوێره‌ى په‌يماننامه‌ى سان ستيڤانۆ ى نێوان تورك و رووس ، رۆمانيا له ژێر نيرى ده‌وڵه‌تى عوسمانى رزگارى بوو. سه‌ربه‌خۆيي راگه‌ياند و پاش يه‌كگرتنه‌وه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كانى و هه‌لبژاردنى بۆخارست وه‌ك پێته‌ختى شانشينى رۆمانيا ساڵى 1881. له جه‌نگى جيهانى يهكهمدا لايه‌نگرى هاوپه‌يمانان بوو. له جه‌نگى دووه‌ميش لاينگره ئه‌ڵمانه‌كان بوو له دژى سۆڤيه‌ت كه ساڵى 1944 رۆمانيايان داگيركردو ساڵى 1945 حكومه‌تێكى شيهعى دامه‌زرا و ساڵى 1947 رژێمى شانشينى لادراو كۆمارێكى گه‌لى راگه‌يه‌نرا و بووبه به‌شێك له فراكسيۆنى كۆمۆنيستى سه‌ر به سۆڤيه‌ت و له 1974 نيكۆلاى چاوچيسكۆ كرايه سه‌رۆكى رۆمانيا و ده‌سه‌ڵاتى ديكتاتۆريانهى تا ساڵى1989خاياندو به شێوه‌يه‌كى دراماتيكى له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى كوژران. ئيوان ئيلسكۆ جێگه‌ى گرته‌وه‌و وتا ساڵى 1996 دواتر له هه‌ڵبژاردنى 2000 دووباره بوو به سه‌رۆك تا 2004 و ترايان باسيسكۆ هاته شوێنى.
دانیشتوان
دەستکاریبەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ڕۆمانیا ٢١,٦٤٠,١٦٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٣٠ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩.٧ ساڵە. ھەروەھا ٥٣ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١٦]
پێكهاته‌ى دانيشتووان
دەستکاریبهگوێرهى سه‌رژمێرى ساڵى 2002 ژماره‌ى دانيشتووان بريتيه له 21,680,974 كه‌س[١٧][١٨] كه 89.5%يان رۆمانين ،6.6% هنگارن [١٩]، 2.5% (دۆمن) كه به رۆمنى خۆيان ناو ده‌به‌ن 535,250 كه‌س [٢٠] ئه‌وانى تر ئۆكرانى و جێرمان و تورك و تهتهرن.[٢١] كه‌مى زايين كێشه‌يه‌كى دياره له رۆمانيا و ژماره‌ى مردووه‌كان زياتره له ژماره‌ى له دايكبووان له‌به‌ر گه‌لێك هۆى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى و مه‌زه‌نده ده‌كرێت تا ساڵى 2050 دابه‌زێته 15.9 مليۆن.
- 1920: |||||||||||||||| 16,010,000 كه‌س.
- 1930: |||||||||||||||||| 17,870,000 كه‌س.
- 1940: ||||||||||||||||||| 19,934,000 كه‌س.
- 1950: |||||||||||||||| 16,311,000 كه‌س.
- 1960: |||||||||||||||||| 18,403,000 كه‌س.
- 1970: |||||||||||||||||||| 20,253,000 كه‌س.
- 1980: |||||||||||||||||||||| 22,201,000 كه‌س.
- 1990: ||||||||||||||||||||||| 23,207,000 كه‌س.
- 2000: |||||||||||||||||||||| 21,698,181 كه‌س.
- 2010: |||||||||||||||||||||| 21,466,174 كه‌س.
زمان
دەستکاریزمانى فه‌رمى (رۆمانشى)ـه و له خێزانى لاتينيهله ريشهى هيندۆئهوروپى. نزيكه له زمانى ئيتالى و ئيسپانى و فه‌ره‌نسى و پورتوگالى و كهتالانى. نزيكه‌ى 26 مليۆن كه‌س به رۆمانشى قسه‌ده‌كه‌ن.[٢٢][٢٣] زمانى ئه‌ڵمانى نزيكه‌ى 45000كه‌س ده‌بن و كه‌مينه‌يه‌كى تر به توركى ده‌ئاخڤن و ژماره‌يان 32000 كه‌س ده‌بێت و له شارى كونستانچا ده‌ژين.
ئايين
دەستکاریبهگوێرهى خشته‌ى خواره‌وه ئايينه‌كانى رۆمانيا ده‌رده‌كه‌ون.
له رۆمانيا ئايين به ره‌سمى نه‌ناسراوه‌و ده‌وڵه‌تێكى علمانى لائيكيه. ده‌سته‌ى زاڵ كهنيسهى ئۆرثۆذۆكسى رۆژهه‌ڵاته و ئه‌ندامانى 86،7٪ ى دانيشتووانن (شهرژمێرى 2002). پرۆتستانت(4.7 ٪) له‌گه‌ڵ كه‌مينه‌يه‌كى موسڵمان له دوبروگا كه زۆرينه‌يان توركن به ژماره 67,500 كه‌سن.له رۆمانيا نزيكه‌ى 74 مزگه‌وت هه‌ن 24يان كۆنن وه‌ك مزگه‌وتى هونكيار كه ساڵى(1278هـ -1861م)درووستكراوه‌و،مزگه‌وتى ئانادولكيوى، و مزگه‌وتى ئهصمههان سولطان كه سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م درووستكراوه. [٢٤] ارست.
شاره‌كان
دەستکاریبوخارست پايتهختهو گهورهنريم باژێرهكانى وڵأته به دانيشتووانه‌كه‌ى كه نزيكه‌ى( 2 مليون كه‌س) [٢٥][٢٦][٢٧] پێنج شارى تر‌ى رۆمانيا له 100 شاره ههرهگهورهكانى ئه‌وروپان له رووى دانيشتووان: شارى ياش ( 285,868 كه‌س)، كلوج-نابوكا (نزيكه‌ى 298,156 كه‌س)، تيميشوارا( 283,121), كرايوفا( 296,079 ) هه‌ره‌ها شارۆژكهى كه‌متر له 200 هه‌زار كه‌س وه‌ك : گالاتس، براشوف، بلويشت، برايلا وئوراديا.[٢٨]
گه‌وره‌ترين باژێرهكانى رۆمانيا | |||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پله | باژێر | ده‌ڤه‌ر | دانيشتووان | ||||||||||||||||||
1 | بوخارست | ده‌ڤه‌رى ئيلفوف- | 1.944.451 | ||||||||||||||||||
2 | تيميشوارا | تيميش | 311.440 | ||||||||||||||||||
3 | ياش | ياش | 308.663 | ||||||||||||||||||
4 | كلوج-نابوكا | كلوج | 307.215 | ||||||||||||||||||
5 | كونستانتسا | كونستانچا | 301.951 | ||||||||||||||||||
6 | كرايوفا | دولژ | 299.579 | ||||||||||||||||||
7 | گالاتس | گالاتس | 290.467 | ||||||||||||||||||
8 | براشوف | براشوف | 277.569 | ||||||||||||||||||
9 | بلويشت | براهوفا | 227.981 | ||||||||||||||||||
10 | برايلا | برايلا | 211.161 | ||||||||||||||||||
11 | ئوراديا | بيهور | 204.880 | ||||||||||||||||||
12 | باكو | باكو | 175.867 | ||||||||||||||||||
13 | بيتيشت | ئهرگيش | 167.017 | ||||||||||||||||||
14 | ئاراد | ئاراد | 165.014 | ||||||||||||||||||
15 | سيبيو | سيبيو | 154.080 | ||||||||||||||||||
16 | ترجو موريش | موريش | 144.370 | ||||||||||||||||||
17 | بايا ماري | ماراموريش | 138.529 | ||||||||||||||||||
18 | بوزو | بوزو | 131.644 | ||||||||||||||||||
19 | بوتوشاني | بوتوشان | 115.751 | ||||||||||||||||||
20 | سات‌و ماري | سات‌و ماري | 112.143 | ||||||||||||||||||
ژماره‌ى دانيشتووان به‌گوێره‌ى قرساندنى 2001[٢٩] |
سه‌رچاوه‌كان
دەستکاری- ^ |جۆری_دەسەڵات = كۆمارى |پلەی_سەرۆک١ = سەرۆک کۆمار |ناوی_سەرۆک١ = کلاوس یۆھانس |پلەی_سەرۆک٢ = سەرۆک وەزیران |ناوی_سەرۆک٢ = نیکۆلای سیوکا |جۆری_وەرگرتنی_دەسەڵات = |زانیاریی_وەرگرتنی_دەسەڵات = |جۆری_وەرگرتنی_دەسەڵات = مێژووى رۆمانيا |زانیاریی_وەرگرتنی_دەسەڵات = ترانسلڤانيا |ڕووداوی_سەربەخۆیی١ = |ڕێکەوتی_سەربەخۆیی١ = |ڕووداوی_سەربەخۆیی٢ = |ڕێکەوتی_سەربەخۆیی٢ = |پلە_ڕووبەر =82 |ڕووبەر_ک.م.٤گ = 238,391 |مەزەندەی_ژمارەی_دانیشتوان =22,215,421http://www.populationdata.net/index2.php?option=pays&pid=180&nom=roumanie[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ http://www.edrc.ro/recensamant.jsp
- ^ http://www.nato.int/invitees2004/romania/glance.htm
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ [١]
- ^ [Andréas Verres. Acta et Epistolae. I. p. 243. ""nunc se Romanos vocant""]
- ^ [Cl. Isopescu (1929). "Notizie intorno ai romeni nella letteratura geografica italiana del Cinquecento". Bulletin de la Section Historique XVI: 1–90. ""...si dimandano in lingua loro Romei...se alcuno dimanda se sano parlare in la lingua valacca, dicono a questo in questo modo: Sti Rominest ? Che vol dire: Sai tu Romano,..."".]
- ^ [Maria Holban (1983) (in Romanian). Călători străini despre Ţările Române. II. Ed. Ştiinţifică şi Enciclopedică. pp. 158–161. "“Anzi essi si chiamano romanesci, e vogliono molti che erano mandati quì quei che erano dannati a cavar metalli...”]
- ^ [ Paul Cernovodeanu (1960) (in Romanian). Voyage fait par moy, Pierre Lescalopier l’an 1574 de Venise a Constantinople, fol 48. IV. 444. ""Tout ce pays la Wallachie et Moldavie et la plus part de la Transivanie a esté peuplé des colonie romaines du temps de Traian l’empereur...Ceux du pays se disent vrais successeurs des Romains et nomment leur parler romanechte, c'est-à-dire romain... ""]
- ^ [„Aşadar, arheologia a dovedit că poporul geto-dac era deplin format cu cel puţin patru sau chiar cinci sute de ani mai înainte ca numele său să figureze în filele izvoarelor literare ale lumii antice. Cât despre antecesorii şi strămoşii nemijlociţi ai geto-dacilor, ramura nordică a neamurilor trace, aceeaşi ştiinţă auxiliară a istoriei le confirmă prezenţa şi înfloritoarea lor cultură materială şi spirituală o dată cu debutul epocii bronzului, fapt petrecut pe la circa 2000 - 1800 Î.Hr.” - Extras din cartea „Decebal” de Liviu Mărghitan, Editura Militară, Bucureşti, 1987, pag. 41.]
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ مێژووى ترانسيلڤانيا
- ^ مێژووى ترانسيلڤانيا
- ^ [Ştefănescu, Ştefan (1991). Istoria medie a României. I. Bucharest. p. 114]
- ^ [Predescu, Lucian (1940). "Enciclopedia Cugetarea". Enciclopedia Cugetarea]
- ^ «Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.usatoday.com/news/world/2005-02-01-roma-europe_x.htm
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٨ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٠٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئابی ٢٠٠٨ ھێنراوە. ١ی ئایاری ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Populația României pe localități, la 1 ianuarie 2010 ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - Date la nivel de țară (etnie, limba maternă, religie) - Accesat la data de 20.04.2009
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆمانیا تێدایە. |