کلاوس یۆھانس (لەدایکبووی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٥٩) پێنجەم سەرۆکی ڕۆمانیایە، لە ٢٠١٤ بووبە پێشرەوی پارتی نیشتمانی لیبرالی (PNL)،

لە ٢٠٠٠ یۆھانس وەک پارێزگاری شاری سیبیو دەستنیشان کرا کە نوێنەری دیموکراتییەتی ئەڵمانییەکان بوو لە ڕۆمانیا، ھەرچۆنێک بێت پێشوو تر قسەکەرانی ئەڵمانی لە شاری سیبیو بووبە کەمینە، یۆھانس براوەیەکی سوپرایز بەخش بوو کە دووبارە ھەڵبژێدرایەوە لە ٢٠٠٤، ٢٠٠٨، ٢٠١٢، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، بۆ چوار گرووپی سیاسی لە پەرلەمان، جگە لە پارتی دیموکراتی لیبرالی (PDL)، سەرۆکی پێشووی ئەوسا ترایان یۆھانسی وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ڕۆمانیا پێشنیار کرد، ھەرچۆنێک بێت دوای چەن دژایەتییەک لە ھەمان ساڵ کاندید کرا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لەلایەن پارتەکانی لیبرالی نیشتمانی، پارتی کۆمەڵایەتی دیموکراتی

سەرۆک وەزیران دەستکاری

لە ٢١ی تشرینی یەکەم لە پەرلەمان بەھەبوونی ٢٥٢ دەنگی بەڵێ، (پارتەکانی PSD, PNL, UDMR, گرووپەکانی تریش) و بە ھەبوونی ٢ دەنگی نەخێر داوا لە سەرۆک کرا کە یۆھانس وەک سەرۆک وەزیرانی ڕۆمانیا دەست نیشان بکات.

سەرۆکایەتی دەستکاری

لە ١١ی ئابی ٢٠١٤ یۆھانس وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە تشرینی دووەم ھەڵبژاردرا، لەیەکەم خولی سەرۆکایەتی %٣٠٫٣٧ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا لە کۆتا و دووەم خول بە ھەبوونی %٥٤٬٤٣ دەنگ وەک سەرۆکی ڕۆمانیا ھەڵبژێردرا. لە ٢١ کانوونی یەکەم یۆھانس وەک سەرۆکی ڕۆمانیا دەست بەکاربوو، و ئامانجی خستە سەر جەنگان دژی گەندەڵی و بەرەو پێشبردنی سیستەمی دادپەروەری لە ڕۆمانیا

سەرچاوەکان دەستکاری