کۆدی ماتێس گاکپۆ (لەدایکبووی ٧ی ئایاری ١٩٩٩)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ھۆڵەندییە کە یاری دەکات وەک باڵی ھێرشبردن بۆ یانەی خولی پرێمیەرلیگ لیڤەرپوول و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا.

کۆدی گاکپۆ
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٦–٢٠٠٧ ئایندھۆڤن
٢٠٠٧–٢٠١٩ ئایندھۆڤن
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٦–٢٠١٩ لاوانی ئایندھۆڤن ٢٦ (١٧)
٢٠١٨-٢٠٢٣ ئایندھۆڤن ١٠٦ (٣٦)
٢٠٢٣- لیڤەرپوول ١٨ (٦)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٦–٢٠١٧ ھۆڵەندای خوار ١٨ ساڵان ٣ (٠)
٢٠١٨ ھۆڵەندای خوار ١٩ ساڵان ٣ (٠)
٢٠١٨ ھۆڵەندای خوار ٢٠ ساڵان ٥ (٤)
٢٠١٩–٢٠٢١ ھۆڵەندای خوار ٢١ ساڵان ١٣ (٧)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا ١٤ (٦)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٧ی ئایاری ٢٠٢٣.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢

دەرچووی ئەکادیمیای ئایندھۆڤنە، گاکپۆ یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە لە شوباتی ٢٠١٨ ئەنجامدا. لە وەرزی ٢٠٢١–٢٢، نازناوی باشترین یاریزانی ھۆڵەندی بردەوە دوای ئەوەی ٢١ گۆڵی لە ٤٧ یاری لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکرد.

گاکپۆ یاری تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ ئاستەکانی لاوانی ھۆڵەندا کردووە لە ئاستی خوار ١٨ ساڵ بۆ خوار ٢١ ساڵ، لە حوزەیرانی ٢٠٢١ لە یۆرۆ ٢٠٢٠ یەکەم یاری نێودەوڵەتیی خۆی ئەنجامدا.

کاروانی یانە دەستکاری

ئایندھۆڤن دەستکاری

کاروانی سەرەتایی دەستکاری

گاکپۆ لە ئایندھۆڤن لەدایکبووە و لە ناوچەی ستراتۆم (ھۆڵەندا) گەورە بووە.[١] باوکی لە تۆگۆ لەدایکبووە و ڕەچەڵەکی گانییە، لەکاتێکدا دایکی ھۆڵەندییە.[٢][٣][٤] لە ساڵی ٢٠٠٧، گواسترایەوە بۆ ئەکادیمیای لاوانی ئاییندھۆڤن، کە دواتر لە ھەموو ئاستەکانی لاوان سەرکەوت.[٢] بۆ وەرزی ٢٠١٦–١٧ بۆ یەکەم جار بەشێک بوو لە تیمی دووەم ئەویش لاوانی ئاییندھۆڤن بوو. بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی لە تیمی خوار ١٩ ساڵان یاری دەکرد. گاکپۆ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە خولی پلە دووی ھۆڵەندا ئەنجامدا بۆ لاوانی ئاییندھۆڤن لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە یارییەکدا بەرامبەر ھێڵمۆند سپۆرت.[٥] لە وەرزەکەدا تەنھا یەک یاری بۆ لاوانی ئاییندھۆڤن ئەنجامدا. دوای ئەوەی ئاستی باشتر کرد لەگەڵ خوار ١٩ ساڵاندا، لەگەڵ حەوت گۆڵ و پێنج ئەسیست لە ١٣ یاری خولدا، لە کۆتاییدا بەرزکرایەوە بۆ تیمی دووەم لە سەرەتای ساڵدا. لە دووەم دەرکەوتنی لە خولی پلەی دوودا، لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە بردنەوەیەکی ٣–٢ بەرامبەر دی گرافشاپ، گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەسیستی بۆ سێیەم گۆڵی تیپەکە کرد.[٦] بۆ لاوانی ئەیاکس، توانی حەوت گۆڵی تۆمار بکات لە وەرزی ٢٠١٧–١٨، کە لە ١٢ یاری خولدا بەدەستی ھێنا.[٧]

تیمی یەکەم دەستکاری

گاکپۆ یەکەمین یاری خۆی بۆ ئاییندۆڤن ئەنجامدا وەک یەدەگ لە کاتی زیاد کراودا لە بردنەوەی ٣–١ بەرامبەر فاینۆرد لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨.[٨] لە وەرزی ٢٠١٨–١٩، گاکپۆ توانی ئاستی باشتر بکات. ھەروەھا لەلایەن ڕاھێنەری تیمی یەکەم، مارک ڤان بۆمێلەوە سەرنجی ڕاکێشرا. ئەو چەند جارێک ھەڵبژێردرا بۆ پێکھاتەی یەکەم لە نیوەی یەکەمی وەرزەکە. بەڵام لە سەرەتادا وەک یەدەگ دەمایەوە.[٧] لە بردنەوەی ٥–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر گۆ ئەھێد ئیگڵس لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، یەکەم ھاتریکی لە کاروانی پیشەگەرییدا تۆمارکرد.[٩] دوای ئەوەی گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەسیستێکی کرد لە بردنەوەی ٥–٢ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئەلمێر سیتی لە ٢١ی کانوونی یەکەم، تەنھا یەک ڕۆژ دواتر یەکەمین یاری خۆی لە خولی نایابی ھۆڵەندا ئەنجامدا.[١٠] لە بردنەوەی ٣–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئەی زێت، وەک لە یەدەگ لە چێگەی ستیڤن بێرگوین ھاتە یاریگاوە لە کۆتایییەکانی یارییەکە.[١١] لە کۆتایی وەرزەکەدا نۆ گۆڵی تۆمارکرد لە دە یاری خولدا بۆ لاوانی ئایندھۆڤن و دواتر بەرزکرایەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی ئاسایی تیمی یەکەم.[٧] لە ٣ی شوباتی ٢٠١٩، یەکەم گۆڵی لە خولدا تۆمارکرد لە دووەم دەرکەوتنی لە بردنەوەی ٥–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر فۆرتونا سیتارد و ھەروەھا ئەسیستی گۆڵێکی تری کرد.[١٢] لە کۆتایی وەرزەکەدا ١٤ یاری لە خولدا ئەنجامدا، بەڵام نەیتوانی گۆڵێکی تر تۆمار بکات.[٧]

لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠، پێشکەوتنی خۆی لە خولی نایابی ھۆڵەندا دەرخست و حەوت گۆڵی تۆمارکرد و لە ٢٥ یاری خولدا و حەوت ئەسیستی کرد تۆمارکرد.[٧]

لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەکەم ڕۆژی یاری وەرزی ٢٠٢٠–٢١، گاکپۆ یەکەم دوو گۆڵی لە یارییەکدا بۆ ئایندھۆڤن تۆمارکرد، کە بەشداری کرد لە بردنەوەی ٣–١ بەرامبەر گرۆنینگێن.[١٣] لە ٢٤ی ئەیلوولدا دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–١ لە پاڵاوتنی خولی ئەورووپا بەرامبەر یانەی مورا، کە وای کرد ئاییندھۆڤن بگاتە یاری کۆتایی سەرککەوتن.[١٤] ئەو دووبارە ئاستێکی گرنگی پێشکەش کرد لەو یارییەدا، بە تۆمارکردنی دووەم گۆڵی ئاییندھۆڤن لە بردنەوەی ٢–٠ بەسەر ڕۆسنبۆرگی نەرویژی لە ١ی تشرینی یەکەم.[١٥] ئەو وەرزەکەی بە ٢٩ یاری کۆتایی پێھات و ١١ گۆڵی تۆمارکرد.[٧]

گاکپۆ گۆڵی بردنەوەی ئاییندھۆڤنی تۆمار کرد بۆ بردنەوەی جامی ھۆڵەندای ٢٠٢٢.[١٦]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

گاکپۆ مافی ئەوەی ھەبوو بۆ ھۆڵەندا، گانا یان تۆگۆ یاری بکات لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.[١٧][١٨] ئەو یاری تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە ئاستی لاواندا بۆ ھۆڵەندا ئەنجامدا بوو لە ئاستی خوار ١٨، خوار ١٩، خوار ٢٠ و خوار ٢١ ساڵان.[١٩][٢٠][٢١][٢٢]

گاکپۆ بانگھێشت کرا بۆ تیمی یەکەمی ھۆڵەندا بۆ یۆرۆ ٢٠٢٠ و یەکەمین یاری خۆی لە سێیەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر مەقدۆنیای باکوور ئەنجامدا وەک یەدەگ لە خولەکی ٧٩ لە جێگەی فڕێنکی دی یۆنگ.[٢٣] بەم شێوەیە بوو بە یەکەم یاریزانی ھۆڵەندا کە یەکەمین یاری خۆی لە جامی ئەورووپا ئەنجام بدات لەدوای مارتین ڤیرجسن لە ساڵی ١٩٨٠.[٢٤]

شێوازی یاریکردن دەستکاری

بەگشتی لە باڵی چەپدا یاری دەکات، گاکپۆ زۆرجار بەپێی ڕاستی خۆی دەچێتە ناوەوە بۆ ئەوەی بچێتە شوێنی ھێرشبەری ناوەندی،[٢٥] و خێرایی و لێھاتووی خۆی بەکاردەھێنێت بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی بەرگریکارەکان تا ئەو کاتەی بۆشایی لە نێوانیاندا دەدۆزێتەوە و تا بتوانێت ھەوڵی گۆڵ تۆمارکردن بدات.[١]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٢٤ ئابی ٢٠٢٢[٢٦]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی KNVB ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لاوانی ئاییندھۆڤن ٢٠١٦–١٧ خولی پلە دووی ھۆڵەندا ٢ ٠ - - - ٢ ٠
٢٠١٧ ١٨ خولی پلە دووی ھۆڵەندا ١٣ ٧ - - - ١٣ ٧
٢٠١٨ ١٩ خولی پلە دووی ھۆڵەندا ١١ ١٠ - - - ١١ ١٠
کۆی گشتی ٢٦ ١٧ - - - ٢٦ ١٧
ئاییندھۆڤن ٢٠١٧ ١٨ خولی نایابی ھۆڵەندا ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ١ ٠
٢٠١٨ ١٩ خولی نایابی ھۆڵەندا ١٦ ١ ٢ ١ ١[دەستکاری] ٠ ٠ ٠ ١٩ ٢
٢٠١٩ ٢٠ خولی نایابی ھۆڵەندا ٢٥ ٧ ٢ ٠ [١١] ١ ١[دەستکاری] ٠ ٣٩ ٨
٢٠٢٠–٢١ خولی نایابی ھۆڵەندا ٢٣ ٧ ١ ٠ [ئ] ٤ - ٢٩ ١١
٢٠٢١ خولی نایابی ھۆڵەندا ٢٧ دوازدە ٤ ٢ [ا] ٧ ١[دەستکاری] ٠ ٤٧ ٢١
٢٠٢٢–٢٣ خولی نایابی ھۆڵەندا ٢ ٢ ٠ ٠ [ب] ٠ ١[دەستکاری] ١ ٧ ٣
کۆی گشتی ٩٤ ٢٩ ٩ ٣ ٣٦ دوازدە ٣ ١ ١٤٢ ٤٥
تەواوی پیشە ١٢٠ ٤٦ ٩ ٣ ٣٦ دوازدە ٣ ١ ١٦٨ ٦٢
  1. ^ Appearances in UEFA Europa League
  2. ^ Six appearances and two goals in UEFA Champions League, four appearances and two goals in UEFA Europa League, five appearances and three goals in UEFA Europa Conference League
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری UCL نەدراوە

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٢٧]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ھۆڵەندا ٢٠٢١ ٤ ١
٢٠٢٢ ٣ ١
کۆی گشتی ٧ ٢

خەڵاتەکان دەستکاری

ئایندھۆڤن

تاکەکەسی

  • یاریزانی ساڵی ھۆڵەندا: ٢٠٢١–٢٢[٣١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Boeringa, Reon (9 October 2019). "Cody Gakpo: van Stratum naar de spotlights". Voetbal International (بە ھیندی).
  2. ^ ئ ا Elfrink, Rik (1 June 2019). "Cody Gakpo leeft de droom van bijna elke Eindhovense jongen". Eindhovens Dagblad (بە ھیندی).
  3. ^ "Ghana coach reveals talks with Dutch players". Football Oranje. 17 October 2019.
  4. ^ "EXCLUSIVE: Ghanaian sensation Cody Gakpo extends contract with Dutch giants PSV Eindhoven - Kickgh.com". kickgh.com (بە ئینگلیزی). 12 September 2019. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Game Report". WorldFootball.net. 4 November 2016.
  6. ^ "Gakpo bezorgt Jong PSV driepunter". psv.nl (بە ھیندی). 19 January 2018.
  7. ^ ئ ا ب پ ت ج "Cody Gakpo » Club matches". worldfootball.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 August 2021.
  8. ^ "Geboren Eindhovenaar Cody Gakpo maakt officiële debuut in eerste elftal". psv.supporters.nl. 25 February 2018. Retrieved 9 August 2022.
  9. ^ Elfrink, Rik (3 December 2018). "Jong PSV maakt met grootse Gakpo schroot van de aspiraties van Go Ahead Eagles". Eindhovens Dagblad (بە ھیندی).
  10. ^ Velthoven, Florian van (21 December 2018). "Gakpo en Piroe zijn nieuwe groeibriljantjes van PSV: 'Hoofdmacht halen is realistischer geworden'". Omroep Brabant (بە ھیندی).
  11. ^ "Dutch Eredivisie (Sky Sports)". Sky Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 August 2021.
  12. ^ Beek, Yvonne van (3 February 2019). "Aanvoerder De Jong trots op honderdste doelpunt: 'Fantastisch in vijf seizoenen PSV'". Eindhovens Dagblad (بە ھیندی).
  13. ^ Elfrink, Rik (13 September 2020). "PSV pakt belangrijke uitzege in Groningen, met dank aan Cody Gakpo". Brabants Dagblad (بە ھیندی).
  14. ^ "PSV cruise to a 5-1 win over NS Mura". PSV. 24 September 2020. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Rosenborg BK - PSV". PSV (بە ھیندی). 26 August 2014.
  16. ^ "PSV VS. AJAX 2 - 1". soccerway.com. Retrieved 29 May 2022.
  17. ^ "Netherlands coach eyes Ghanaian youngster Gakpo". dailymailgh.com. 14 August 2019. Retrieved 9 August 2022.
  18. ^ "Ghanaian striker Cody Gakpo delighted to sign new long-term deal with PSV Eindhoven". ghanaweb.com. 29 December 2020. Retrieved 9 August 2022.
  19. ^ "Cody Gakpo Jeugd mannen onder 18". onsoranje.nl. Retrieved 9 August 2022.
  20. ^ "Cody Gakpo Jeugd mannen onder 19". onsoranje.nl. Retrieved 9 August 2022.
  21. ^ "Cody Gakpo Jeugd mannen beloftenelftal". onsoranje.nl. Retrieved 9 August 2022.
  22. ^ "Cody Gakpo Jong Oranje". onsoranje.nl. Retrieved 9 August 2022.
  23. ^ "Frank de Boer maakt EK-selectie bekend". OnsOranje.nl (بە ھیندی). Royal Dutch Football Association. 26 May 2021. Retrieved 26 May 2021.
  24. ^ "Gakpo schrijft historie met Oranje-debuut". Voetbal International (بە ھیندی). 21 June 2021.
  25. ^ "Gakpo is a New Name in Manchester United's list". Arabic Roulette.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ Cody Gakpo لە ساکروێی. Retrieved 24 August 2022.
  27. ^ Cody Gakpo لە National-Football-Teams.com
  28. ^ "PSV KAMPIOEN". YouTube (بە ھیندی). Fox Sports.
  29. ^ "Super Cup". Soccerway. Retrieved 10 August 2021.
  30. ^ "Ajax - PSV". PSV.nl. 30 July 2022. Retrieved 30 July 2022. ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ "Cody Gakpo voetballer van het jaar: 'Heel trots'" (بە ھیندی). De Telegraaf. 17 May 2022. ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.