کوژرانی دۆسکی ئازاد

ژنێکی هونەرمەندی مکیاجی ترانس

دۆسکی ئازاد کچە ترانسجێندەرێکی ٢٣ ساڵە بوو کە جێندەرەکەی بۆ مێ گواستبووەوە و لەبەر ئەوە لەلایەن براکەی، بە ناوی چەکدار ئازاد کوژرا. دۆسکی ئازاد مەیک ئەپ ئارتیستێک و کەسایەتییەکی سۆشیال میدیا بوو کە لەبارەی خۆی کراوە بوو. ئەوە بوو لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە دھۆک، دۆسکی لەلایەن براکەی کوژرا و دوای سێ ڕۆژی تر لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەم، پۆلیسی دھۆک تەرمەکەی لە دووریی ٣٠ کیلۆمەتری ئەو شارە دۆزییەوە.[١]

دۆسکی ئازاد
لەدایکبووندھۆک لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پارێزگای دھۆک لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەهونەرمەندی مکیاج لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تۆمەتبار ھەشت ساڵ پێش تاوانەکە ھەرێمی کوردستانی جێھێشتووە و لە یەکێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان نیشتەجێیە، بەڵام لە نێوان ١٧ بۆ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانکارییە گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان.[٢]

کاردانەوەکان دەستکاری

کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەولێر، سەرکۆنەی ئەو ڕووداوە و داوای لێکۆڵینەوەی ئەو کەیسەی کرد.[٣] ھەروەھا کونسوڵخانەی فەڕەنسا و ئەڵمانیاش لە ھەولێر لەسەر ئەو کوشتنە ھاتنە دەنگ و نیگەرانی خۆیان دەربڕی.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ دۆسكی ئازاد بۆچی كوژرا؟ لە ساڵی 2018ەوە ماڵی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە. کەرکووک ناو (لە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢.
  2. ^ حكومه‌تی هه‌رێم: لێکۆڵینەوە لە کەیسی دۆسکی ئازاد دەستیپێکردوە و تۆمەتبار بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ دەرچوە. ئاوێنە (لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢.
  3. ^ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر کوشتنی گەنجەکەی دهۆک هاتە دەنگ. ھەرێم نیوز (لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢.
  4. ^ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر کوشتنی گەنجەکەی دهۆک هاتە دەنگ. شارپرێس (لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢.