کوڕەکە

فیلمی کۆریای باشوور ٢٠٢٣

کوڕەکە (بە ئینگلیزی: The Childe) فیلمێکی ٢٠٢٣ی کۆریای باشوورە لە جۆری نیۆ نوار و ئەکشن. لە دەرهێنانی پارک هون جۆنگ و لە ڕۆڵگێڕانی کیم سیۆن هۆ و کانگ تای جو هەروەها کیم کانگ وو و گۆ ئارا.[٤] لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە سینەماکان نمایشکرا.[٥][٦]

کوڕەکە
پۆستەری فیلمەكە
دەرھێنەرپارک هون جونگ
بەرھەمھێنەرکیم وو تاک
نووسەرپارک هون جونگ
ئەکتەرانکیم سیۆن هۆ و کانگ تای جو و گۆ ئارا
مۆسیقامۆگ
وێنەگری سینەمایی
  • Shin Tae-ho
  • Kim Hong-mok[١]
  • Lee Teo
مۆنتاژجانگ لای وۆن
بڵاوکردنەوەNext Entertainment World
دەرچوون
  • ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (2023-06-21)
ماوەی فیلم١١٨ خولەك
وڵاتکۆریای باشوور
زمانکۆری
داھات٥٫٩ دۆلاری ئەمریکی ملیۆن[٢][٣]

کورتە دەستکاری

چیرۆکەکەی باس لە مارکۆ هان دەکات کە بۆکسێنەرێکە و ڕابردوویەکی ئاڵۆزی هەیە، باوکی کۆرییە و دایکی فلیپینییە، بە شەڕکردن لە ناو یاریگا نایاساییەکانی فلیپین سەرگەردان بووە. مارکۆ لەگەڵ دایکە نەخۆشەکەی لە فلیپین دەژی. لە مێژە بەدوای باوکی دەگەڕێت، بۆ ئەوەی پارەی نەشتەرگەرییەکەی دایکی بدات، بەڵام گەڕانەکانی بێ سوودە، دوای ئەوەی بەهۆی شەڕێکەوە لەگەڵ باندەکان لە نەخۆشخانە دەخەوێت، پارێزەرێک لێی نزیک دەبێتەوە و پێی دەڵێت کە ئەو نوێنەری باوکێتی. لەناو فڕۆکەکە، چاوی بە پیاوێک دەکەوێت کە زیاتر دەزانێت لەوەی دەردەکەوێت.[٧][٨][٩]

ئەکتەرەکان دەستکاری

  • کیم سیۆن هۆ وەک خانەدانەكە
  • کانگ تای جو وەک مارکۆ هان
  • کیم کانگ وو وەک هان یی سا
  • گۆ ئارا وەک یۆن جو. ژنێکی نهێنی
  • لی کی یۆنگ وەک کیم سیۆن سانگ
  • هیۆ جۆن سۆک وەک ئەندرۆ کانگ (کانگ وون-سۆک)، پارێزەری هان یی سا
  • جەستن هارڤی وەک پیاوێکی ڕۆژئاوایی. کە ئۆفەرێک دەدات بە مارکۆ کە ناتوانێت ڕەتی بکاتەوە
  • جیۆنگ ڕا ئێل وەک هان گا یۆنگ، خوشکی بچووکی یی سا
  • کارۆلین ماگبۆخۆس وەک دایکی مارکۆ

بەرهەم هێنان دەستکاری

یەکەم خوێندنەوەی سیناریۆی فیلمەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو[١٠] و وێنەگرتنی لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەستیپێکرد.[١١] شوێنی وێنەگرتنی فیلمەکە لە یانگسیۆنگ، گۆکسیۆنگ، دوورگەی جیجو و دەرەوەی وڵات بووە.[١٢] کیم سیۆن هۆ لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ بەرەو تایلەند بەڕێکەوت، بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە.[١٣][١٤]

بڵاوکردنەوە دەستکاری

لە سەرەتادا فیلمەکە ناوی Sad Tropic بوو، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، دابەشکەری فیلمەکانی Next Entertainment World ناونیشانە نوێیەکەی فیلمەکەی ڕاگەیاند بە ناوی The Childe کە بڕیاریاندا فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ نمایش بکرێت.[١٥]

لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا کە فیلمەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بە لە سینەماکانی کۆریای باشوور و تایوان نمایش دەکرێت.[١٦][١٧] هەروەها لە فلیپین لە ٥ی تەمموز نمایش دەکرێت.[١٨]

کاردانەوەکان دەستکاری

لە ماڵپەڕی کۆکردنەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە خاوەنی ڕیزبەندی پەسەندکراوە کە ١٠٠٪ لە کۆی پێداچوونەوەی ١١ ڕەخنەگر.[١٩]

لە ١١ی تەمموزی ٢٠٢٣ کۆمپانیای سی بی ئای پیکچەرز ڕایدەگەیاند کە فیلمی The Childe دووەم فیلمی کۆریای باشوورە کە زۆرترین داهاتی هەیە لە ئیندۆنیزیا.[٢٠]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

فیلمەکە لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتی فیلمەکان.

فیلمەکە لە هان سینەما.

فیلمەکە لە داوم کۆریا.

فیلمەکە لە تەماتە ڕزیوەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :6 نەدراوە
  2. ^ "The Childe". Box Office Mojo. IMDb. Archived from the original on 18 July 2023. Retrieved 18 July 2023.
  3. ^ "KOFIC, KOBIS (Korean Box Office Information System) The Box office: Korean films of 2023". KOFIC. Retrieved July 9, 2023.
  4. ^ "김선호X강태주X김강우X고아라, '슬픈 열대' 캐스팅..곧 크랭크인(공식)". n.news.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-07-27.
  5. ^ "김선호, 영화 '귀공자'로 6월 스크린 데뷔[공식]". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-07-27.
  6. ^ 조지영. "[공식] "섬뜩한 악역"…김선호 스크린 복귀작 '귀공자', 6월 21일 개봉 확정". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-07-27.
  7. ^ Noh2023-02-18T06:00:00+00:00, Jean. "Berlin 2023: Korea hot projects". Screen (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-27.
  8. ^ 기자, 손정빈. "김선호 영화 복귀…주연작 '귀공자' 6월에 나온다". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-07-27.
  9. ^ "귀공자". 다음영화 (بە کۆری). Retrieved 2023-07-27.
  10. ^ "솔트 "김선호, 내달 3일 '슬픈열대' 대본 리딩..그외 일정 논의중"[공식입장]". n.news.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-07-27.
  11. ^ "김선호X강태주X김강우X고아라, '슬픈 열대' 캐스팅..곧 크랭크인(공식)". n.news.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-07-27.
  12. ^ "'귀공자' 박훈정 "김선호 캐스팅 고민했으나 대안 없었다, 결과는 대만족"". iMBC 연예 (بە کۆری). 2023-05-22. Retrieved 2023-07-27.
  13. ^ 기자, 고승아. "김선호, 사생활 논란 후 태국서 포착…'슬픈 열대' 촬영으로 활동 재개". n.news.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-07-27.
  14. ^ 기자, 김나연. "박훈정 감독, '귀공자'로 컴백..김선호 "가르침 주는 은인"". n.news.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-07-27.
  15. ^ "김선호 첫 영화 '슬픈 열대'→'더 차일드' 제목 확정…2023년 개봉". 아이뉴스24 (بە کۆری). 2022-12-30. Retrieved 2023-07-27.
  16. ^ "김선호, 표정부터 美쳤다…'귀공자', 6월 21일 개봉 확정". 아이뉴스24 (بە کۆری). 2023-05-16. Retrieved 2023-07-27.
  17. ^ https://www.facebook.com/niusnews. "金宣虎首部電影《貴公子》預告曝光,邪痞反差演技網暴動:是暗黑版韓志平! | 影劇星聞". 妞新聞 niusnews (بە Chinese (Taiwan)). Retrieved 2023-07-27. {{cite web}}: |last= has generic name (help); External link in |last= (help)
  18. ^ Standard, Manila (2023-05-15). "Kim Seon Ho's thrilling new film "The Childe" is here". Manila Standard (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-27.
  19. ^ "The Childe - Rotten Tomatoes". www.rottentomatoes.com (بە ئینگلیزی). 2023-06-30. Retrieved 2023-07-27.
  20. ^ Indonesia, C. N. N. "The Childe Jadi Film Korea Terlaris Kedua di Indonesia". hiburan (بە ئەندەنووسی). Retrieved 2023-07-27.