کلارا زێتکین (ئیسنیەر ٥ی تەممووزی ١٨٥٧ - ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣٣) سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانی چەپڕەو بووە و داکۆکی لە مافەکانی ئافرەت کردووە، وەکو مامۆستا لەقوتابخانەکانی ناوەندی وانەی وتۆتەوە، لەساڵی ١٨٧٥ەوە و لەسەردەمی بسمارک لەپێشەنگی ئەو ئافرەتانە بووە کە لەپێناو ئازادییە گشتیەکانی ئافرەتاندا تێکۆشاوە و بەشداریکردووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی سەدان کڕێکاری ئافرەتی ئەڵمانی.

کلارا زێتکین
بە ئەڵمانی: Clara Zetkin
لەدایکبوون٥ی تەممووزی ١٨٥٧
Königshain-Wiederau، ئەڵمانیا
مردن٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣٣(١٩٣٣-٠٦-٢٠) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
Arkhangelskoye، ڕووسیا
ناوی کاتی لەدایکبوونClara Eißner
شوێنی ناشتنKremlin Wall Necropolis
ھاوسەرGeorg Friedrich Zundel، Ossip Zetkin
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Ossip Zetkin
منداڵMaxim Zetkin، Kostja Zetkin
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
زمانی نووسینئەڵمانی
شوێنی کاربەرلین
ئەندامی حیزبیCommunist Party of Germany، حیزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا، Independent Social Democratic Party of Germany
Partner in business or sportHenriëtte van der Mey
List of worksClara Zetkin bibliography
ئەرشیڤەکان لەInternational Institute of Social History
ئەندامیRote Hilfe
خەڵاتەکانفەرمانی لینین، Order of the Red Banner

کلارا زێتکین بەھۆی ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە ڕاوەدوونراوە، ساڵی ١٨٧٨ ھەڵھاتووە بۆ زوریخ ، تاکو ساڵی ١٩١٧ ئەندامێکی چالاکی حزبی دیموکراسی یەکگرتوی ئەڵمانیا بووە، دواتر چۆتە نێو باڵی چەپی حزبی دیموکراتی یەکگرتووی بێلایانی ئەڵمانیا، ساڵی ١٨٩١ ڕۆژنامەی ھاوسەنگی دامەزراندووە، ھەروەھا یەکگرتووی سەبارتاکۆسییەی دامەزراندووە کە کورتکراوەی سبارتاکۆسی ئازادکەری کۆیلەکان بووە.

ساڵی ١٩١٠ پێشنیاری بۆ سکرتاریەتی نێودەوڵەتی ئافرەتانی یەکگرتوو کردووە لە ٨ی مارسی ھەموو ساڵێک ئاھەنگ بۆ ئافرەتە تێکۆشەرەکان بگێڕدرێت، لە ساڵی ١٩٣٢ ئەو کاتە کە ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا بووە، وتارێکی پێشکەشکردووە کە دواتر بۆتە بەڵگەیەکی مێژوویی، لەو وتارەیدا داوای لەگەلی ئەڵمانیا کردووە دژایەتی فاشیەت بکەن.

وەکو ڕێزلێنانێک بۆ کلارا زێتکین ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات وێنەکەیان لەسەر دراوەکەیان داناوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٣ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە دەستکاری

  • ویکیپیدیای عەرەبی.