کریستین ئۆتۆ (گۆکردنی ئەڵمانی: [ˈkʁɪstɪn ˈʔɔto:] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن) ; لەدایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٦٦) وەرزشوانی مەلەوانی ئەڵمانییە. یەکەم ژن بووە کە شەش میدالیای زێڕی لە خولێکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەدەستبھێنێت.[١]ئەویش کاتێک لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور.[٢] لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی سەر ئاستی ژنان ئەو ئەنجامەی بەدەستھێنا.[٣][٤] لە کۆرسی درێژدا، خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیھانی بوو لە پێشبڕکێکانی ١٠٠ مەتری و ٢٠٠ مەتری مەلەوانی ئازادا. ھەروەھا ئۆتۆ یەکەم ژن بوو کە لە ماوەی کەمتر لە خولەکێکدا ١٠٠ مەتری پشتە مەلە تەواو بکات.[٣][٥] لە ساڵی ١٩٨٤ ئۆتۆ ڕیکۆردێکی جیھانی لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری ئازاد تۆمار کرد. چاوەڕوان دەکرا لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلۆس لە ساڵی ١٩٨٤ میدالیای زێڕ بەدەستبھێنێت، بەڵام بەھۆی بایکۆتی ١٤ وڵاتی بلۆکی ڕۆژھەڵاتەوە، لەنێویاندا ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، نەیتوانی بەشداری پێشبڕکێکان بکات. لە ساڵی ١٩٨٥ بڕبڕەی پشتی شکا، ئەمەش وای کرد زۆربەی ساڵەکە نەتوانێت بەشداری پاڵەوانێتییەکان بکات. ئۆتۆ لە ساڵی ١٩٨٩ وازی لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی ھێنا.[٦][٧]

کریستین ئۆتۆ
لەدایکبوون٧ی شوباتی ١٩٦٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥٨ ساڵ)
لایپزیگ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەSwimmer، ڕۆژنامەوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • ZDF لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Order of Karl Marx
  • Patriotic Order of Merit in Gold
  • Star of People's Friendship
  • International Swimming Hall of Fame (١٩٩٣–)
  • Sportsman of the year (١٩٨٩)
  • Sportsman of the year (١٩٨٨)
  • Osgar (٢٠٠٢) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Editor-in-Chief، John Lohn- (٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «The 35th Anniversary of Kristin Otto and An Olympic Golden Haul Under Dark Clouds». Swimming World News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  2. ^ «Seoul 1988 Olympic Games | Summary, Athletes, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا "Otto, Kristin." Chambers Biographical Dictionary. London: Chambers Harrap, 2007. Credo Reference. Web. 2 July 2011.
  4. ^ "1988." The Hutchinson Chronology of World History. Abington: Helicon, 2010. Credo Reference. Web. 2 July 2011.
  5. ^ «Swim Mark for East German». New York Times. 9 January 1983. p. A3. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Swimmer to Retire». The New York Times. 19 November 1989. ISSN 0362-4331. لە 3 July 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Relay race | Team Competition, Track & Field | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.