کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد
کریستیانە (جانی) نوسلاین ڤۆلھارد (Christiane Nüsslein-Volhard؛ لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢) زانای گەشەپێدەری بایۆلۆجیی ئەڵمانییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو لە ساڵی ١٩٧٤ لە زانکۆی تونبنگین بڕواننامەی دکتۆرای وەرگرتووە، لەوێ لەسەر بابەتی کاریگەریی و بەرکەوتنی دی ئێن ئەی و پڕۆتین دەیخوێند. ئەو لە ماوەی ژیانیدا، کۆمەڵێک دکتۆرای شانازیشی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵێ زانکۆوە، لەوانەش لە ساڵی ١٩٩٣ بوو لەلایەن زانکۆی ھارڤارد، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن زانکۆی پرینستۆن.[١]
کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Christiane Nüsslein-Volhard | |
لەدایکبوون | ماگدێبورگ، ئەڵمانیا | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢
بواری کار | ژینناسی، ژینکیمیا، genetic research، developmental biology، ئاولەمەناسی |
پەروەردە | University of Tübingen، Goethe University Frankfurt |
پلەی ئەکادیمی | Doctor of Science |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Heinz Schaller |
Doctoral student | Ruth Lehmann |
شوێنی کار | Tübingen |
Interested in | جێنەتیک |
ئەو لە ساڵی ١٩٩١، خەڵاتی ئەلبەرت لاکسەری بۆ توێژینەوەی سەرەتایی پزیشکی بەدەستھێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٩٥، لەپاڵ ھەریەکە لە ھەردوو زانای ئەمریکی ئیریک فیشاوس و ئێدوار لویس خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەرگرت، ئەمەش لە پای ئەو کار و توێژینەوەیان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی جێنەتیکی لەسەر گەشەکردنی ئاولەمە.[٢][٣]
لە ئیستادا کریستیانە لە بێبینھاوسن، بادن-ڤویرتمبێرگ لە ئەڵمانیا دەژی.[٤]
سەرەتای ژیان
دەستکاریکریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ لە شاری ماگدێبورگ واتە پایتەختی پارێزگای ساکسۆنیا-ئەنھالت لە ئەڵمانیا لە دایکبوو. خێزانەکەیان لە سێ خووشک و برایەک پێکھاتبوون. باوکی کریستیانە تەلارساز بوو. سەرەتای ژیانی لە ناو ھونەردا گەورەبوو بەجۆرێک پەروەردە دەکرا کە تاکاوو «سەیری شتەکانی دەکرد و دەیانی ناسییەوە».[٥][٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Mudd Databases». library.princeton.edu. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Eric Wieschaus and Christiane Nüsslein-Volhard: "Collaborating to Find Developmental Genes"». ibiology.org. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «CNV Stiftung - Startseite». www.cnv-stiftung.de.
- ^ Müssigmann، Lena (19 October 2017). «Am Wochenende ist sie nicht mehr im Büro». Der Spiegel (بە ئەڵمانی). Hamburg. لە 5 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ An interview with Christiane Nüsslein-Volhard, 2017
- ^ «A biography of Christiane Nüsslein-Volhard». لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد تێدایە. |