کاڕۆڵ پاوندەر ناوی تەواوی کاڕۆڵ کریستین هیلاریا پاوندەرە (بە ئینگلیزی: Carol Pounder،لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢)[١] ئەکتەرێکی گوایانی-ئەمریکییە. چوار پاڵێوراوی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایمی وەرگرتووە بەهۆی ڕۆڵەکانی لە فیلمەکانی ئێکس فایلز، شیڵد، ئی ئاڕ. کاڕۆڵ لە کێڵگەیەکی شەکردا گەورە بووە کە باوکی بەڕێوەی دەبرد. دایکی لە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاری دەکرد، لە کاتێکدا خێزانەکەی لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا دەژیا. لە کۆلێژی هونەر و تەکنەلۆژیای هاستینگس دەرچووە کە پاوندەر لەوێ نیگارکێشی خوێندووە، بەڵام دوای ئەوەی ڕووی لە ئەمریکا کردووە وەک خوێندکاری قۆناغی یەکەم وازی لە خوێندن هێناوە. خێزانەکەی پێشتر لە نیویۆرک نیشتەجێ بوون لەکاتێکدا ئەو لە قوتابخانە دەیخوێند. پاوندەر لە ساڵی ١٩٧٥ لە کۆلێژی ئیتاکا دەرچووە.  پاوندەر ڕایگەیاندووە کە دایک و باوکی پشتگیری لە هەڵبژاردنی ئەو ناکەن بۆ ئەوەی ببێتە ئەکتەر، دایکی لەبڕی ئەوە دەیەوێت پاوندەر ببێتە ڕۆژنامەنووس.[٢][٣]پاوندەر لەساڵی ٢٠٢٢ بەشداری لە فیلمی پڕ داهاتی ئەو ساڵە کرد بەناوی ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو لە دەرھێنانی جەیمز کامێرۆن

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.tcm.com/tcmdb/person/154627%7C0/Cch-Pounder
  2. ^ "Today's Birthdays". The Lewiston Tribune. December 25, 2004. p. 12A. {{cite web}}: Missing or empty |url= (help)
  3. ^ Elber, Lynn (March 13, 1995). "CCH Pounder's name and face are eyecatchers". The Bryan Times. {{cite web}}: Missing or empty |url= (help)