کاوە فەتحی (١٩٨٣ لە کامیاران - ) گۆڕانیبێژ، ژەنیار و ئاوازدانەری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[١] کاوە فەتحی بەھۆی خوێندنی گۆرانییەکانی ناڕەزایانەی سیاسی و ھونەری بەرگری ناسراوە و لەژێر گوشاری دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بە ناچار ڕۆژھەڵاتی کوردستانی جێھێشتووە و لە ئێستادا لە نەرویژدا دەژێت.[٢]

کاوە فەتحی
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٨٣
کامیاران، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پیشە(کان)گۆڕانیبێژ، ژەنیار و ئاوازدانەر

کاوە فەتحی لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کامیارانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. لە سەردەمی میمنداڵی دەستیکرد بە ژەندنی گیتار و خوێندنی گۆرانی. یەکەمین کاری لە ساڵانی دەھەی ٢٠١٠ بڵاو کردەوە. بەدوای نزیکەی ٢٠ ساڵ چالاکیی ھونەری بەھۆی خوێندنی گۆرانییەکانی ناڕەزایانە و پاڵپشتیکردن لە خەڵک لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەژێری گوشاری دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستانی جێھێشت و و چوو بۆ وڵاتی نەرویژ.[٢] [١]

ڕوانگەکان

دەستکاری

کاوە فەتحی بەھۆی گۆرانییە ناڕەزایانە و ناوەڕۆکە کۆمەڵایەتییەکان و سیاسییەکانی گۆرانییەکانیدا وەکوو ھونەرمەندێکی سیاسی و نیشتمانپەروەر ناسراوە کە لە ھونەری مۆسیقا بۆ دەربڕینی کێشە سیاسییەکانی کۆمەڵگا کەڵک وەردەگرێت. ئەو لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گوتوبێژێک لەگەڵ بەرنامەی زایەڵيی داھێنان لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکادا نەتەنیا ئاماژەی بە ھەندێک لە ڕوانگەکانی خۆی سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ھونەر و سیاسەت کردی، سەبارەت بە ڕۆڵی ھونەر لە بەرخۆدانی گەل لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین کە لە ژێر ستەمی دیکتاتۆرییەتەکانی وابەستە بە ئەمریکاش قسە کردەوە. ئەو وتی ھونەرەکەی لە کۆمەڵگای کورد سەرچاوەی گرتووە و مەبەستی لە ھونەر ئاگاکردنەوەی خەڵکە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.[٣] ئەو ھەروەھا لە ناڕەزایەتییانەی سەرانسەری ئێراندا دەنگی ھەڵبڕیو و گۆرانیی بۆ خەڵک خوێندەوە.[٤]

«... ئێمە لە جوغرافیایەک ژیان دەکەین، لە وڵاتێک بە ناوی کوردستان ژیان دەکەین، و ئەو ھەموو زوڵم و ستەم و داگیرکاری لەسەر وڵاتی ئێمەدا ھەس، ئێمە ناتوانین بێتەفاوت لەوەردا بین. ھونەر دەبێ وەکوو شەیپوور بێ و خەڵکەکە ئاگا بکاتەوە، نە وەکوو لایەلایە بێ خەڵک بکا وە خەو؛ چونکە ھونەر ئەتوانێ گەورەترین تریبۆن بێ بۆ ئەوەی کە خەڵکەکەمان و ھەروەھا لاوەکانمان ئاگا ببوونەوە...[٣]

بە ڕاستی ھونەرمەند ئەو شتەی ئەبێ بەیان بێ ئەبێ لە دەروونیا بێ، لە ڕۆحیا بێ و ھونەرمەند ئەبێ مەسئۆل بێ لەگەڵ بۆ خەڵکەکەی، بۆ خەڵکیا بێ، ھونەرمەند ھەرچێ ک لە وجوودیا بێ ئەیدا بە دەرەوە، منیش دەرد و غەم و موشکلی کۆمەڵگام زۆر زۆر ئازار پێدا، ئازاری کۆمەڵگا ئازاری من بوو و نەمدەتوانی لەو وەرتە بێتەفاوت بێم، چۆنکە ئێمە لە جوغرافیایەک وەکوو کوردستان ژیان دەکەین و خەڵکمان لەژێر زوڵم و ستەمدان و ھونەرمەند ئەبێ لەو ڕاستا لەو بیر و باوەڕە زۆرتر حەرەکەت بکات و زۆرتر ببینەوە...[٣]

ھونەر نە لە کوردستان، لە ھەموو وڵاتەکانی دونیا ئەتوانێ یارمەتیددەری خەڵک بێت، لە شیلیا ھونەر زۆر زۆر ئەتوانی ھاودەنگی خەڵک بێ و زۆر ئەتوانی ک خەت بدا بە خەڵکەکە، و ھەروەھا لە ئەرژنتینا ھونەر دژ بە دیکتاتۆرەکان بەڕاستی کاریگەر بوو و بەڕاستی ئەتوانی دەنگی خەڵک بن و ئنقلابەکانیان زۆربەیان سەرکەوت...[٣]

من بە ڕاستی رۆحم لە کوردستانە و بەس جسمم لێرەیە، دەبێ بە ھەرجۆرە ک بتوانین دەنگی ئەو خەڵکی بین.[٣]»

کارەکان

دەستکاری
  • ماسی خانم
  • مەی بڕشن، ھۆنراوەی کەیوومەرس عەباسی٫
  • میللەتی مردووپەرست، ٢٠٢٢، ھۆنراوەی خاڵە قازی.[١]
  • دەنگ ھەڵبڕە
  • گوڵی من
  • ژینا، ٢٠٢٢.
  • کازیوە
  • نان
  • نەشکیە پەیمان
  • سنە
  • تەنیایی
  • شەھید نامرێ، ھۆنراوەی شێرکۆ بێکەس.

سەرچاوەکان

دەستکاری