کانتۆن (دابەشکاریی وڵات)

کانتۆن جۆرێکی یەکەی بەڕێوەبردن و سیاسیی وڵاتە.[١] ناسراوترین نموونەی کانتۆن لە جیھاندا سیستمی سیاسی سویسرایە کە پێکھێنەری کۆنفیدراڵییەتی سویسرایە. ئەوترێ کەوا کانتۆنەکانی سویسرا نیمچە سەربەخۆیەکن.[٢] لە ڕۆژاوای کوردستانیش سیستمی کانتۆن بەکار دەھێنرێت.

بەکارھێنانی زاراوە

دەستکاری

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ئەم زاراوەیە لە سویسڕا بەکارھاتووە کە لە ساڵی ١٣٥١ بۆ یەکەم جار کانتۆنێک دورست بووە بە ناوی کانتۆنی زوریخ بۆیە ناسراوترین و بەناوبەنگترین وڵات لە جیھاندا بە کانتۆنەکان سویسرایە، کە پێکھاتەێکی سەرەکییە لە یەکێتی فیدڕالی سویسرا. لە ئێستادا سویسرا پێکھاتووە لە ٢٦ کانتۆن و نوێترین کانتۆنیشیان کانتۆنی ژورا کە لە ساڵی ١٩٧٩ دروست بووە.

سیستەمی سیاسی و کارگێری کانتۆن

دەستکاری

کانتۆن جۆرێکە لە دابەشکاری کارگێری لە دەوڵەتدا، بەشێوەێکی گشتی کانتۆنەکان لەڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانشتوانەوە بچووکتر لە شێوازەکانی تری کارگێری وەک ھەرێم و پارێزگا یەک کارگێرییەکانی تر. کانتۆنەکان سەربەستن لە وەی چ جۆرە سیستەمێکی بەرێوە بردن پەیڕەو دەکەن. ھەر کانتۆنێک خاوەن دەستوورێکی سەربەخۆیە (بەڵام دەبێت بەندەکانی دەستوورەکەی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی گونجاوبێت، نابێت بنەماکانی دژی دەستووری حکوومەتی فیدرالی بێت). جگە لەمەش دەسەڵاتەکانی (جێبەجێ کردن) و (یاسادانان) و (دادەوەری) سەربەخۆیی ھەیە، ھەروەھا کانتۆنەکان پەرلەمانی تایبەت بە خۆیان ھەیە. ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانیشی بە پێ ی کانتۆن دەبێت کە لە نێوان ٥٨ تا ١٨٠ ئەندام پێکدێت، مەرجیش نییە لە ھەموو وڵاتێک وا بێت.

پەیڕەوانی سیستەمی کانتۆن

دەستکاری

لەدوای سویسرا کۆستاریکا بەناوبانگە لە پەیڕەو کردنی سیستەمی کانتۆن، چونکە لەم وڵاتە ٨١ کانتۆن ھەیە. ئێکوادۆریش لە ئێستادا ٢٢١ کانتۆنی ھەیە. لۆکسمبۆرگ لە ١٢ کانتۆن پێکھاتووە، ھەریەک لە فەڕەنسا، بەلجیکا و بۆلیڤیا پەیڕەوی ئەم سیستەمە دەکەن. پێشتریش یەکێتیی سۆڤیەت لەماوەی سالآنی ١٩٢٠–١٩٤٤ لە چەند ناوچەی ژێری دەستی پەیڕەوی کردووە، ھەروەھا پێشتریش کە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا کرابوون بە یەک وڵات سیستەمی کانتۆنیان جێبەجێ دەکرد بۆ نزیکە ١٠ کانتۆن دابەش کرابوون.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ پێناسەی وشەی کانتۆن لە فەرهەنگی ئۆکسفۆرد ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ دەربارەی کانتۆنەکانی سویسرا، بە گشتی کانتۆن دەکرێ بچووک یان گەورە بن. ماڵپەڕی سویس وێڵد ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. دوا سەردان 22.1.2015