کاملا پیرساد بیسیسار
کاملا پیرساد بیسیسار (بە ئینگلیزی: Kamla Persad-Bissessar؛ لە دایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٥٢[١]) ژنە پارێزەر و سیاسەتوانی ترینیداد و تۆباگۆییە، ئەو لە ماوەی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ بۆ ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بووە شەشەمین سەرۆک وەزیرانی ترینداد و تۆباگۆ. ئەو لە ئێستادا سەرکردایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەپاڵ حیزبی کۆنگرێسی نیشتمانیی یەکگرتوو دەکات. ئەو سێ ساڵ سەرکردایەتی ئەو بەرەیەی ئۆپۆزسیۆنی کردووە.[٢][٣]
کاملا پیرساد بیسیسار | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Kamla Persad-Bissessar | |
لەدایکبوون | Siparia، ترینیداد و تۆباگۆ | ٢٢ی نیسانی ١٩٥٢
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
پۆستەکان | Prime Minister of Trinidad and Tobago، Member of the House of Representatives of Trinidad and Tobago |
پەروەردە | University of the West Indies، Hugh Wooding Law School |
ئەندامی حیزبی | United National Congress |
ئایین | ھیندوویزم |
کاملا پیرساد بیسیسار بەشی یاسای تەواوکردووە و بەکالۆریۆسی لێی ھەیە، ھەروەھا ماستەریشی لە بەڕیوەبردنی کاری تایبەت (EMBA) بەدەست ھێناوە. کاملا لەگەڵ گریگۆری بیسیسار ھاوسەرگیری کردووە، لەگەڵ ئەودا کوڕێکیان ھەیە بەناوی کریس.[٤]
لە ساڵی ٢٠١٢، کاملا خەڵاتی ڕێزلێنانی (Pravasi Bharatiya Samman) لەلایەن سەرۆکی ھیندستان پێدرا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Sookraj، Radhica (26 May 2010). «Kamla came from humble beginnings». Trinidad and Tobago Guardian. لە 27 May 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) PNM lose to Peoples Partnership in Trinidad elections 2010]. Ttgapers.com 24 May 2010. - ^ Skard, Torild (2014) "Kamla Persad-Bissessar" in Women of power – half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press ISBN 978-1-44731-578-0, pp. 271–3
- ^ House of Representatives: Parliament of Trinidad and Tobago. Ttparliament.org. Retrieved on 2012-04-26.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاملا پیرساد بیسیسار تێدایە. |